دوو شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 2024

پەنابەرانی سیاسی كوردی رۆژهەڵات لە توركیە مانیان گرت

27 پەنابەری سیاسی رۆژهەڵاتی كوردستان كە ئێستا لە توركیە بەسەر دەبەن‌و هەركامەیان بە جۆرێك لە جۆرەكان چالاكی‌و هەڵسووڕأنیان دژی سیاسەت‌و پێشێلكاریەكانی كۆماری ئیسلامیی بووە ناچاربوون وڵات بەجێبهێڵن‌و خۆیان رادەستی رێكخراوی نێودەوڵەتی یو ئێن كردووە، دژی دۆخی نالەبارییان‌و وەڵام نەدانەوەیان دەستیان داوەتە مانگرتن.

ئەو پەنابەرە كوردانەی رۆژهەڵات داوایان لە كۆمیساریای باڵای پەنابەرانی رێكخراوی نێودەوڵەتی كردووە، یارمەتیان بدەن بۆ ناردنیان بۆ وڵاتێكی دیكە‌و هاوكات رایانگەیاندووە، لە وڵاتی توركیە سەرەڕای گوزەرانی نالەباری ژیان هیچ ئەمنیەتێكیان نیە.

لە لایەكی دیكەوە كۆمیساریای باڵای پەنابەرانی رێكخراوی نێودەوڵەتی هەندێكجار باسی لەوە كردووە، وڵاتانێكی وەك ئەمریكا، كانادا‌و ئۆسترالیا وتوویانە كە حیزبە كوردیەكان لە ریزی رێكخراوە تیرۆریستیەكانن، بۆیە ئێمە ئەندامان‌و لایەنگرانی ئەوان لە لایەن ئێمەوە مافی پەنابەرێتیان پێنادرێت.

لە ماوەی چەند مانگی رابردوو پەنابەرێكی سیاسی كوردی رۆژهەڵات بەناوی رەزا ئەحمەدی پاش ئەوەی چەند ساڵێك لە لایەن رێكخراوی پەنابەرانەوە بێ وەڵام مایەوە، سەرەتای ساڵی 2014 تووشی جەڵتەی دڵ هاتوو گیانی لەدەستدا.

هەر بۆیە ئەو 27 پەنابەرە سیاسیە كوردەی رۆژهەڵات رایانگەیاندوو لە رێكەوتی 2014/03/14 لە بەرانبەر دەفتەری ئەو كۆمیساریای نەتەوەیەكگرتووەكان مان دەگرن‌و تا وەرگرتنی وەڵامێكی شیاو درێژە بەمانگرتنەكەیان دەدەن‌و هاوكات داوایان لە چالاكانی مافی مرۆڤ كردووە لە بواری راگەیاندنەوە پشتگیریان بكەن.

واژۆكەرانی ئەو راگەیاندنە بریتین لە:

عەلی خەلیلی، حەسەن عەبدوڵڵا گورگ، مەنسور فەتحی، موزەفەر هەمزەیی، بێهنام لاجەوەردی، فەرهاد رەزایی، مریەم ئێعلام نەسەب، هەژار ئیبراهیمی، فەرهاد ناسری میرحساری، جەماڵ مەنسور باوان، ئازاد خزرنیا، كانی مستەفازادە، ئاراس مەرزەبان، رەزا عەفیف پور، نیما باروڵڵایی، بێهروز محەمەدزادە سوفیانی، سرور خالقی، هوشمەند جەعفەری، جەماڵ خالدیان، عەبدوڵڵا خەلیل سەرباز، ئارش موسازادە جاندار، داود مستەفازاددە، سلێمان عەبدی فەر، محەمەد كاكایی گەچی قەلعەسی، موحسن ئەحمەدی حاجی خۆش‌و سامان پور ئامان

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.