هه‌ینی 6 ئه‌یلول 2024

كچێكی كورد دیپلۆمی شانازی وێنەكێشانی پێ بەخشرا

كچێكی خوێندەواری كورد پاش بەشداریكردنی لە 15 هەمین دەورەی كێبڕكێی نێونەتەوەیی وێنەكێشان لە وڵاتی بولغارستان لە ژێر ناوی نوازگوارا توانی دیپلۆمی شانازی وەربگرێت.

پەریا پەسوەیی ئەو كچە خوێندەوارە كوردەی خەڵكی شاری مەهابادە كە بە كێشان وێنەیەك لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی زەماوەند لە كۆمەڵگای كوردیی‌و كەڵك وەرگرتن لە داب‌و نەریتەكانی ئەو ناوچە ‌و بە وێنەدەرهێنانی، دیپلۆمی شانازیی لەو وڵاتەدا پێ بەخشرا.

ئەو كێبڕكێیانە بە بەشداری كۆمەڵێك خوێندەوار لە 28 وڵاتی جیهان‌و بە بەشداریی زیاتر لە 2 هەزار ‌و 650 بەرهەمی منداڵانی وێنەكێش لە وڵاتانی جۆراوجۆر دەستیپێكرد.

پەریا پەسوەیی خەڵكی شاری مەهاباد لە پۆلی شەشەمی سەرەتایی لە قوتابخانەی شافێعی لە‌و شارە لە حاڵی خوێندندایە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.