دوو شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 2024

هه‌ڵه‌بجه بووه پارێزگا

ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به بڕیارێک به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی راگه‌یاندو ئه‌و بڕیاره‌ش کاردانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یی‌و لایه‌نه سیاسییه‌کانی به‌دواوه بوو.دوای ئه‌وه‌ی بیرۆکه‌ی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه له ناو لایه‌نه سیاسییه‌کان‌و شه‌قامی کوردی له باشووری کوردستان دروست بوو، کاردانه‌وه‌ی جیاوازی به‌دوای خۆیدا هێنا. له‌و باره‌وه سایتی ئاوێنه له زاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی یه‌وه بڵاوی کرووه‌ته: ‘پێنجوێن‌و سه‌یدسادق سه‌ر به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه نابن’.

له‌وباره‌وه سایتی رووداویش رایگه‌یاندووه لایه‌نه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی، پارتی دیموکرات، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، کۆمه‌ڵ‌و یه‌کگرتووی ئیسلامی پێشوازییان له به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه کردووه‌و ده‌وڵه‌تی یاسا که لایه‌نی سیاسیی نوری مالکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حکومه‌تی عێراقی مه‌حکوم کردووه‌و رایگه‌یاندووه:”بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەباری بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە نا دەستووریشە، چونكە دەستوور مافی بە پارێزگاكردنی هەموو شارەكانی عێراقی بە هەرێمی كوردستانەوە داوەتە حكومەت و پەرلەمان فیدراڵی عێراق نەك هەرێمەكان”.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.