هه‌ینی 6 ئه‌یلول 2024

‘شۆرای ته‌ئمین’ی سه‌رده‌شت رێگه‌ نادا رێوڕه‌سمی نه‌ورۆز به‌ڕێوه‌بچێت

له‌گه‌ڵ داوای به‌ڕێوه‌بردنی رێوڕه‌سمی نه‌ورۆز له لایه‌ن چالاکانی شاری سه‌رده‌شته‌وه، شۆرای ته‌ئمینی ئه‌و شاره داواکه‌ی ره‌دکردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی چالاک له سه‌رده‌شت‌ رای گه‌یاندووه هۆکاری ئه‌و ره‌دکردنه‌وه‌یه لای ئه‌وان نادیاره‌و نازانن بۆ ره‌دکراوه‌ته‌وه. رێوڕه‌‌سمی ساڵانه‌ی نه‌ورۆز تا ئێسته به شێوه‌ی نافه‌رمی‌و خه‌ڵکی له مه‌یدانی نه‌ورۆزی سه‌رده‌شت به‌ڕێوه‌ چووه، جگه له مه‌یدانی سه‌رده‌شت، پارکی کوده‌ک شوێنێکی تره که له ئه‌گه‌ری رێگه‌پێدراوبوونی رێوڕه‌سمه‌که وه‌ک شوێنی به‌ڕێوه‌بردنی نه‌ورۆز پێشنیار کراوه.
شۆرای ته‌ئمین له هه‌موو شارێکی ئێران بوونی هه‌یه‌و له لایه‌ن فه‌رمانداریی شاره‌کانه‌وه چاودێری ده‌کرێت‌و پێک هاتووه له: فه‌رماندار، شاره‌دار، فه‌رمانده‌ی سپای پاسداران، فه‌رمانده‌ی نیرو ئینتزامی‌و به‌رپرسی ئیتلاعات. شۆرای ته‌ئمین بڕیاره چاره‌نووسسازه‌کان له‌ سه‌ر بارودۆخی ئه‌منییه‌تیی شاره‌کان ده‌رده‌کات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.