یه‌ك شه‌ممه‌ 1 ئاب 2021
ماڵەوە / کوردستان / هه‌ولێر: داوای دادگایی کردنی کۆمپانیا ئاڵماییه‌کانی هاوکاری رژیم به‌عس کرا

هه‌ولێر: داوای دادگایی کردنی کۆمپانیا ئاڵماییه‌کانی هاوکاری رژیم به‌عس کرا

به بۆنه‌ی نزیکبونه‌وه له ساڵیادی کۆمه‌ڵکوژیی هه‌ڵه‌بجه، کۆمه‌ڵێک رێکخراوی مه‌ده‌نی‌و تایبه‌ت به ئه‌نفال له به‌رده‌م کۆنسوڵخانه‌ی ئاڵمان خۆپیشاندانێکیان رێخست‌و داوای دادگاییکردنی ئه‌و کۆمپانیا ئاڵمانییانه‌یان کرد که چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراویان به رژیمی سه‌دام حسه‌ین فرۆشتووه.  به گوێره‌ی هه‌واڵێک له ئانادۆڵی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه ژماره‌یه‌ك له‌ چالاكوانانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی‌و رێكخراوی ئه‌نفالكراوانی كوردستان، بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی‌و به‌مه‌به‌ستی داواکاریی دادگاییکردنی کۆمپانیاکانی هاوکاری رژیمی رووخاوی به‌عسی عێراق له به‌رده‌م کونسوڵخانه‌ی ئاڵمان له‌ شاری هه‌ولێر خۆپیشاندانیان کردووه.

رێکخراوه‌کان‌و چالاکانی مه‌ده‌نی هه‌روه‌ها داوایان کردووه ئاڵمان به ره‌سمی داوای لێبوردن له خه‌ڵکی کوردستان بکات.

 

بابەتی هاوپۆل

کوژرانی سێ کاسبکاری سەقزی بە تەقەی راستەخۆی ھێزە چەکدارەکانی رژیمی ئیران

کوژرانی سێ کاسبکاری سەقزی بە تەقەی راستەخۆی ھێزە چەکدارەکانی رژیمی ئیران بە پێی ھەواڵەکان، شەممە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.