سێ شه‌ممه‌ 12 تشرینی دووه‌م 2019
ماڵەوە / کوردستان / کۆبوونه‌‌وه‌ی لێژنه‌ی هاوئاهه‌نگیی رێکخراوەکانی لاوانی رۆژهەڵات به‌ڕێوه‌چوو

کۆبوونه‌‌وه‌ی لێژنه‌ی هاوئاهه‌نگیی رێکخراوەکانی لاوانی رۆژهەڵات به‌ڕێوه‌چوو

سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووشه‌مه‌ی رابردوو، رێکه‌وتی 10ی مارسی 2014، به‌رامبه‌ر به 19‌ی ر‌ه‌شه‌مه‌ی 1392ی هه‌تاوی، کۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی هاوئاهه‌نگیی رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵات له بنکه‌ی رێکخراوی لاوانی پێشڕه‌و به‌ڕێوه‌ چوو.
کۆبوونه‌وه‌که کاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی ده‌ستی پێ‌کردو بۆ ماوه‌ی 5 کاتژمێر به‌رده‌وام بوو. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا تیشک خرایه‌سه‌ر گرینگترین لایه‌نه‌کانی ئاماده‌کاریی به‌ستنی چواره‌مین کۆنفڕانسی لاوانی چوار پارچه‌و رێکخراوه‌کان له‌سه‌ر په‌یڕه‌و کردنی 9 خاڵ گه‌یشتنه ئاکام.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌روه‌ها لێژنه‌کانی رێکخستن‌و پێوه‌ندی‌یه‌کان ساغ بوونه‌وه‌ له‌سه‌ر دیاری کردنی میکانیزم‌و شێوازی هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێکخراوه‌کانی لاوان له پارچه‌کانی دیکه‌و کات‌و شوێنی ئاماده‌کارییه‌کان.
بڕیار وایه چواره‌مین کۆنفرانسی لاوانی چوارپاڕجه‌ی کوردستان به‌هاری ئه‌مساڵ‌و له شوێنێک له باشووری کوردستان به‌رێوه‌ بچێت. رێکخستن‌و هاوئاهه‌نگیی هه‌ریه‌که له کۆنفرانسه‌کانی لاوانی چوارپارچه له ساڵانی رابردوو، له ئه‌ستۆی به‌شه‌کانی باکوورو باشوورو رۆژاوا بووه‌و ئه‌مساڵ له ئه‌‌ستۆی رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه.
لیژنه‌ی هاوئاهه‌نگیی رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵات به تازه‌یی دامه‌زراوه‌و برێتییه له چه‌ند رێکخراوێک. له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مجاره‌دا ئه‌م که‌س‌و رێکخراوانه به‌شدار بوون:
1. کاوه‌ که‌ریمی (رێکخراوی لاوانی پێشڕه‌و) 2. ئه‌مین قادری (کۆمه‌ڵه‌ی لاوانی رۆژهه‌ڵات) 3. جه‌لال ره‌وانگه‌رد (یه‌کیه‌تیی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران) 4. سه‌یدجه‌لال ساڵه‌حی (یه‌کیه‌تیی لاوانی دیموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان) 5. فوئاد جه‌عفه‌ری (ناوه‌ندی لاوانی خه‌باتی کوردستان) 6. هه‌ڵگورد کامیاران (لاوانی یاریی کورد) 7. سه‌ردار وه‌کیل جاف (لاوانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان) 8. رێباز شه‌ریفی (لاوانی پارتی ئازادیی کوردستان).

بابەتی هاوپۆل

چوار چالاکی ئەدەبی لە بۆکان دەستگیر کران

هێزەکانی ئیتلاعات لە شاری بۆکان چوار چالاکی ئەدەبیی خەڵکی ئەو شارەی دەستگیر و رەوانەی ئیدارەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.