پێنج شه‌ممه‌ 29 ئه‌یلول 2022

ئێواره شیعری رۆحی په‌پوله له زانکۆی په‌یام‌نوری سنه به‌ڕێوه‌چوو

دوێنێ دووشه‌مه‌ 19ره‌شه‌مه، ئه‌نجومه‌نی هاوڕێ هه‌ورام له زانکۆی په‌یام نووری سنه‌ کۆڕه‌شیعرێکی خوێندکاری بۆ ساڵیادی کۆمه‌‌ڵکوژیی هه‌ڵه‌بجه له‌ ژێر ناوی ‘ڕۆحی په‌پووله‌’ له‌ هۆڵی گشتی ئه‌و زانکۆیه‌ به‌ڕێوه‌ برد. ئه‌م کۆڕه‌ شیعره‌ به‌ به‌شداری زۆرێک له‌ شاعیران له‌ ناوچه‌کانی کرماشان‌و ئیلام‌و شاره‌کانی پارێزگای کوردستان‌و خودی خوێندکارانی ئه‌و زانکۆیه‌ به‌ڕیوه‌چووه. سه‌ره‌تای کۆڕه‌که‌ به‌ خوله‌کێک بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له‌ شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستی پێکرد. دواتر په‌یامی ئه‌نجومه‌نی هاوڕێ هه‌وارم له‌لایه‌ن سه‌لاح ناسری ییه‌وه‌ خوێدنرایه‌وه‌‌و کلیپێک له‌سه‌ر مامۆستا شێرکۆبێکه‌س پیشان درا.

له‌ به‌شی یه‌که‌می کۆڕه‌که‌دا ئه‌م شاعیرانه‌ شیعریان پێشکه‌ش کرد: هێرش حه‌دادی، ئارام شابازی، شیلان نووری، ئیسمائیل ئه‌عزه‌می، حه‌مه‌ی که‌ریمی، فاتێح سه‌عدوڵڵایی،به‌یان عه‌لی ڕه‌مایی، خالد ئه‌سه‌دی، سروه‌ سوهرابی، مه‌نوچێهر که‌یخوسره‌وپوور. له‌ ناوبڕی کۆڕه‌که‌دا چه‌ند پارچه‌ مۆسیقییه‌ک پێشکه‌ش کرا.

له به‌شی دووه‌می کۆڕه‌که‌‌دا شیعری ئه‌م شاعیرانه‌ خوێندراوه‌ته‌وه: ڕێبوار که‌ره‌می، بێنه‌زیر سه‌رمه‌ستی، ئارام فه‌تحی، ڕامیار حسه‌ینی، میلاد ئه‌مانوڵایی، ڕه‌زا فه‌رامه‌رزی، هه‌ستیار ڕوسته‌می، شه‌وبا ڕه‌حیمی، فه‌وزیه‌ میره‌کی، خالد ئه‌مانی، غه‌زاڵه‌ ئه‌ڵڵایاری، حه‌سه‌ن شه‌ریفی، ڕێژنه‌ که‌ریمی، فواد شاموحه‌ممه‌دی.

له‌ کۆتاییدا سپاسنامه‌یه‌ک پێشکه‌ش به‌ شاعیرانی به‌شدار له‌ کۆڕه‌شیعره‌که‌‌دا کرا.

شایانی باسه ئه‌نجومه‌نی هاوڕێ هه‌ورام له زانکۆی په‌یام نوری سنه ئه‌نجومه‌نێکی کولتووری_کۆمه‌ڵایه‌تییه‌و ماوه‌ی چه‌ندساڵێکه له‌و بواره‌دا چالاکه. پێش ئه‌م کۆڕه شیعرییه‌ش، سمینارێکی له سه‌ر ژینگه‌پارێزی به ناوی ‘ژینگه‌و ژیان’ به‌ڕێوه‌بردووه.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.