چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

خوێندكارانی ورمێ داوای دەستلەكاركێشانەوەی نوێنەری شارەکەیان دەكەن

خوێندكارانی شاری ورمێ داوای ئەوەیان كردووە كە عابد فەتاحی نوێنەری ئەو شارە دەست لە پۆستەكەی بكێشێتەوە.

خوێندكاران ئاماژەیان بەوەداوە كە عابد فەتاحی تا ئێستا نەیتوانیوە وەڵامی خواستەكانی ئەو ناوچە بداتەوە‌و باشتر وایە بگەڕێتەوە سەر پیشەكەی خۆی.

خوێندكاران لە بابەت كوژرانی شەیدا حاتەمی ئەو كچە خوێندكارەی زانكۆی ورمێ وتوویانە كە ناوبراو كوژراوە‌و لە بەرانبەریشدا بەرپرسانی زانكۆی ورمێ وتوویانە ناوبراو خۆی كۆتایی بە ژیانی هێناوە، بەڵام خوێندكاران لە خۆپیشاندانەكەی چەند رۆژی رابردوو رایانگەیاند، ئەو هەڵوێستەی بەرپرسان دوور لە راستیە‌و شەیدا حاتەمی كوژراوە.

خوێندكاران لە نامەكەیاندا بۆ عابد فەتاحی نووسیویانە، باشتر وایە ناوبراو بچێتەوە سەر پیشەكەی پێشووی خۆی كە دكتۆری چاو بووە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.