چوار شه‌ممه‌ 28 تشرینی یه‌كه‌م 2020
ماڵەوە / كولتوور / ده‌‌هۆڵژه‌نی ناسراوی سنه کۆچی دوایی کرد

ده‌‌هۆڵژه‌نی ناسراوی سنه کۆچی دوایی کرد

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه، به‌رات‌عه‌لی نورانی ده‌هۆڵژه‌نی ناسراوی شاری سنه له ته‌مه‌نی 81ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.نورانی به درێژایی ته‌مه‌نی توانی ئه‌زموونی سه‌رکه‌وتوو له هونه‌ری ده‌هۆڵژه‌نی تۆمار بکات‌و له هه‌ریه‌که له وڵاتانی هه‌رێمی کوردستان، یونان، فه‌رانسه‌، ئاڵمان‌و روسیه‌ به‌رنامه‌ پێشکه‌ش بکات‌. دوکتۆرای فه‌خریی مۆسیقا له ئاکادێمی نه‌ته‌وه‌یی‌ مۆسیقای فه‌راسنه‌و چه‌ند خه‌ڵاتی تر له وڵاتانی ئوروپایی به‌رهه‌می کاره نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ن.

شایانی باسه چه‌ند رۆژ پێش‌و له رێکه‌وتی 14ره‌شه‌مه، عه‌بدوڵا شه‌ریعه‌تی زوڕناژه‌نی ناسراوو هاوڕێی کۆنی نورانی کۆچی دوایی کردبوو.

بابەتی هاوپۆل

خنکانی چوار پەناخوازی خەڵکی سەردەشت لە ئاوەکانی فەرانسە

بەرپرسانی فەرانسە باسیان لەوە کردووە چوار پەناخوازی سەردەشتی کە ئەندامی بنەماڵەیەک بوون و دوو کەسیان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.