بێهزاد خۆشحاڵی مان لە خواردن دەگرێت

بێهزاد خۆشحاڵی نووسەرو چالاكی سیاسی ماوەیەك لەوەپێش بە تۆمەتی راگرتنی 100 گرەم مادەی هۆشبەر لە لایەن دەزگای ئاسایشی سلێمانی دەسبەسەرو راپێچی زیندان كرا. ناوبراو لەو ماوەدا چەندین جار ئەو تۆمەتەی رەتكردوتەوە‌و رایگەیاندووە هیچ پەیوەندیەكی بەو پرسەوە نیە.
ناوبراو بە روونكردنەوەیەك كە وێنەیەكی بە دەست زاگرۆس پۆست گەیشتووە بە راگەیاندنی مانگرتن لە خواردنی، باس لەوە دەكات هەموو ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵی بە تەواوی بێ بنەما بووە.
ئەمەش دەقی روونكردنەوەكەیەتی
هەر وەک ئاگادارن ، ماوەی زیاتر لە ٤٠ شەوە لە لایەن ئاسایشی سلێمانیەوە بە كۆمەڵێك تاوانی بێ بنەما دەستبەسەر كراوم. ئەمە لە حالێکدایە بە داخەوە لەم ماوەیەدا ئاسایش بە هەڵسووکەوتی نەگونجاو نابەرپرسانەو … دەربارەى ئەم كەیسە، کۆتایی زۆریان هەبووە بۆ ڕوون کردنەوەی بابەتەکە. لەم ماوەیەدا لە ژێر چاودێری تایبەتی ئەمنی و نایاساییدا بووم. بۆیە سەرەڕای سپاس و پێ زانین بۆ ئەو دۆستانە کە پشتگیریان کردوە و لوتفیان هەبووە، بە هۆی ئەم چەن خاڵەی خوارەوە لە ڕێکەوتی ٨/٣/٢٠١٤ زایینیەوە بۆ پێش گرتن بەم ڕەوتە گۆماناویە ، مان گرتنی خۆم لە خواردن ڕادەگەیێنم. – داخوازیەکانم بۆ ڕوون کردنەوەی ڕووداوەکە تا ئێستا لە پشت گوێ خراوە و گێچەڵیان خستوەتە ڕەوتی یاسایی پەروەندەکە. – هەموو تاوانبارانی گرتووخانەی سلێمانی، مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ هاوڕێیان و بنە مالەیان هەیە، ئەمە لە حاڵێكدایە بەرپرسانی ئاسایش ڕێگەی هەر شێوە ئاگاداری، چاوپێکەوتن و پەیگیری سەربەخۆی کارەکەمیان گرتووە.

بە چەندین چاودێر لە ژوورێکی جیاوازدا ڕێگە نادەن بێجگە لە ئەحواڵپرسین باسی تر بکەین و دەڵێن بۆتان نییە پرسیار بکەن یان جواب بدەنەوە. – بە هۆی ئەوە کە داوای پارێزەرم کردوە ،پێنج ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسی ڕایان گرتم و بۆ چەندین سەعات لە ژێر بەفردا وەستانمیان و بێ ڕێزیان پێكردم. – ڕێگەیان نەداوە پێداویستیە سەرەتاییەکانیشم بۆ بێنن و ئیزنیان نەداوە دەفتەر و قەڵەمیشم بگاتە دەست. – لە کاتێکدا کە فەحسی خوێنم لێ نەگیریاوە، لاپەڕەی جوابی فەحسێک خراوەتە پاڵم کە ئەوەش هەڵەی پزیشكی تیدایە و چەندین مادەی جۆراوجۆری تێدایە کە بە وتەی دوکتۆر و پزشکی ڕووداوێکی بێ وێنەیە و هیچ مرۆفێک ناتوانێ هاوکات ئەو مادە جۆراوجۆرانە بە کار بێنێت و ژیان بباتە سەر. هاوکات داواکاری فەحسم، زیاتر لە یەک مانگە جوابی نەگرتوە. – رۆژانی یەكەم بە ئەزیەت و ئازار دەیانویست دان بە تاوانێكی نەكردوودا بنێم و بۆ ئەو مەبەستەش هەڕەشەی ناردنەوە بۆ ئێرانیان لێ کردم. – ئیزنیان نەداوە پارێزەر و هاوڕێیانم بە شوێن پەروەندەكەم بكەون. بۆیە جیاواز لەو تاوانە وا بەسەرما سەپاوەو و دوارۆژ ڕوون دەبێتەوە ، و بە نیشانەی نا ڕەزایی دەربڕین و پێشگرتن بەم : – ئالۆزی و دەستێوەردانە جێگە پرسیارە. -بێ ڕێزی بە تاکە کەسەکان لە چوارچیوەی حکومتی هەرێم کوردی ، – سیستمی مەحکەمە و یاسا و تێڕوانینی دوور لە عەقڵ و هەڵسووکەوتی نەشیاویان، تا گەیشتن بە خواستەکانم و کۆتایی هاتن بەم باروودۆخە نامرۆڤانە ، بەردەوام دەبم لە مان گرتنم. بێهزاد خۆشحاڵی 6/3/2014 بێهزادی خوشحاڵی لەبیر نەکەین ئەم دەقە رووی لە رای گشتی، بەتایبەت رووناکبیران، نووسەران، هونەرمەندان و میدیکارانی کورد بەگشتی و رۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتیە! رەنگە ئاگادار بن ماوەیەک پێش هەڵسووراوی سیاسی و نووسەر و لێکۆڵەر بێهزاد خوشحاڵی وەک لەخەبەرەکاندا هاتبوو بەتاوانی ڕاگرتنی رادەیەک(١٠٠ گرام) مادەی هۆشبەر، لە پەلامارێکی گوماناویی ئاسایشی سڵیمانی‌دا گیراوە و رەوانەی گرتووخانە کراوە.

لەو ماوەدا هیچ زانیاریەکی جێ متمانە نە لەلایەن ئاسایش و نە لەلایەن حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران(کە بێهزاد لە چورچێوەی ئەو حێزبەدا لە باشوور گرسابوەوە) بۆ رای گستی بڵاونەکراوەتەوە. بە ناسینێک کەلە یەكیتی نیشتمانی هەمە و ئەو حیزبە بە داردەست و نۆکەری ئاڵقە لە گوێی ئیتڵاعاتی ئێران دەزانم، ئەگەری پیلانگیری و بەرێوەبردنی سناریوی ئێران بەدەستی یەکێتی لەو کەیسەی بێهزاد دا زۆر واقعی دەبینم. چارەنووسی نادیاری “مەولوود ئافەند”مان وەک ئەزموونێکی واقعی‌ لە بەکرێگیراویی یەکێتی بۆ ئیتڵاعاتی ئێران لەبیر بێت! ئامانجی کۆماری ئیسلامی ئاشکرایە. ئەو دەسەڵاتە نەگبەتە گەر بۆی بلوێ دەست لە هیچ جەنایەتێک ناپارێزێ و یەكێتی نیشتمانی و (چەند حیزبی دیکەی باشوور)یش بۆ خۆشخزمەتی بە ئێران خاوەن هیچ پرەنسیپ و ویژدانێکی ئینسانی نین. بۆیە من وا دەبینم گەر بۆیان بلوێ، ئەگەری ڕادەست کردنەوەی بێهزاد بە ئێران دەبێ وەک مەترسیەکی جیدی لەبەرچاو بگیرێ و گەریش بۆیان نەلوا، ئەوا سیاسەتی هەمیشەیی حکوومەتی ئیران واتا بەدناو کردن و لە بازنەی سیاسەت دوورخستنەوەی چالاکان رەچاو دەکەن. گۆیا ئاسایشی سلێمانی تاوانی موعتاد بوونی داوەتە پاڵ بێهزاد. یەکەم ئەوەی بێهزاد راشکاوانە ئەو تاوانە رەد دەکاتەوە ، دووەم، گریمان شتێکی وەهاش هەبێت، موعتاد بوون تاوان نی‌یە، بەڵکە کەسی موعتاد دەبێ وەک نەخۆش چاولێبکرێ نەک تاوانبار .

بۆیە دەسەڵاتیک گەر لەسەر بنەمای ئینسانیەت دامەرزابێت، دەبێ هەوڵی چارەسەرکردنی نەخۆشیەکەی کەسی موعتاد بێت، نەک وەک تاوانبار هەڵسوکەوت کردن و بێ‌حورمەتی و… لە هەر حاڵەتێکدا ئەرکی ئێمەیە کە بۆ روونکردنەوەی ڕاستیەکان و بەتایبەت خاوەنداریەتی لە تێکۆشەرێکی هاونیشتمانیمان و پووچەڵ کردنەوەی هەرچەشنە ئەگەرێکی رادەستکردنەوەی بێهزاد بە ئێران، هەموو ئیمکان و توانامان وەگەڕ خەین. لەو بوارەدا ئێمە دەتوانین نامەیا نامەگەلیەکی سەرئاواڵە ئاراستەی دەسەڵاتدارانی یەکێتی نیشتمانی ، سەرۆکی حکوومەتی هەرێم، سەرکردایەتی یەكیتی، پارتی، گۆڕان و حێزبە پێشکەوتنخواەکانی باشووڕ(ئەگەر هەبن) بکەین . هەروەها نامەیەکی ئاواڵە ئاراستەی سەرکردایەتی حێزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران و رێبەرەکەی(رێزدار عەبدوڵا موهتەدی) بکەین و لە راستەوخۆ بەرپرس بوونی پاراستنی گیانی بیهزاد ئاگاداری بکەیەنەوە و خوازیاری هەوڵدان بۆ روون کردنەوەی چارەنووسی بێهزاد و هەڵسوکەوتی شەفاف لەو بوارە بین. هەروەها ناوەندە جیهانی‌یەکانی مافی مرۆڤ و وڵاتانی ئورووپایی، ئامریکا و راگەیەنەرە گشتی‌یەکانی ناوخۆیی و دەرەوە و هەروەها ڕاگەیەنەرە جیهانی‌یەکان لە کیشەی بێهزاد ئاگادار بکەینەوە. پێشنیار دەکەم هەرکام لەو نامەگەلە لە راگەیەنەرەکان و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاو بنەوە و رێگە بدرێ کە هەرکەس یا لایەنێک لەسەرناوەرۆکی کۆک بوو، ئیمزای بکات. پاشان هەرچەند ماوەیەک(نامەکە بە ئیمزای لێزاد بوەوە) بنێردرێت بۆ لایەنی پێوەندیدار. بێگومان لە سەر کەیسی بێهزاد رووناکبیر و نووسەر و رۆژنامەوانی سەربەخۆ (هەروەها نووسەر و هونەرمەند و میدیاکاری نائیدئولۆژیکی حیزبەکان) بەرپرسایەتیان دەکەوێتە ئەستۆ و هەرچەشنە بێ‌تەفاوەت بوونێک، ئەگەری ئەوەی هەیە کە گەر لەداهاتوودا هەرکام لە ئیمە تووشی گرفتێک بین، کەس لامان لێنەکاتەوە. لەکاتێکدا کۆمەلگەی مرۆڤایەتی بە هاوخەمی و هاوکاریی و یارمەتیدانی یەکتر لەکاتی پیویست و تەنگانەدا ،مانای مرۆڤایەتی خۆی دەبێت.

بێهزاد ئێستە کەسی نی‌یە و تەنیا کەسی دەبێ ئێمە بین! پێشنیارم ئەوەیە چەند رووناکبیرێکی لاو و هەڵسوور خۆیان کۆمیتەیەک بۆ راپەڕاندنی ئەو خاڵانەی کە باسکرا پێک بێنن. لەگەڵ رێزم رۆژنامەوانی سەربەخۆ خەلیل غەزەڵی، رونکردنەوەیەکی “بێهزاد خوشحاڵی” لە زیندانی دەسەڵاتی کوردی‌یەوە هەر وەک ئاگادارن ، ماوەی زیاتر لە ٤٠ شەوە لە لایەن ئاسایشی سلێمانیەوە بە كۆمەڵێك تاوانی بێ بنەما دەستبەسەر كراوم. ئەمە لە حالێکدایە بە داخەوە لەم ماوەیەدا ئاسایش بە هەڵسووکەوتی نەگونجاو نابەرپرسانەو … دەربارەى ئەم كەیسە، کۆتایی زۆریان هەبووە بۆ ڕوون کردنەوەی بابەتەکە. لەم ماوەیەدا لە ژێر چاودێری تایبەتی ئەمنی و نایاساییدا بووم. بۆیە سەرەڕای سپاس و پێ زانین بۆ ئەو دۆستانە کە پشتگیریان کردوە و لوتفیان هەبووە، بە هۆی ئەم چەن خاڵەی خوارەوە لە ڕێکەوتی ٨/٣/٢٠١٤ زایینیەوە بۆ پێش گرتن بەم ڕەوتە گۆماناویە ، مان گرتنی خۆم لە خواردن ڕادەگەیێنم. – داخوازیەکانم بۆ ڕوون کردنەوەی ڕووداوەکە تا ئێستا لە پشت گوێ خراوە و گێچەڵیان خستوەتە ڕەوتی یاسایی پەروەندەکە. – هەموو تاوانبارانی گرتووخانەی سلێمانی، مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ هاوڕێیان و بنە مالەیان هەیە، ئەمە لە حاڵێكدایە بەرپرسانی ئاسایش ڕێگەی هەر شێوە ئاگاداری، چاوپێکەوتن و پەیگیری سەربەخۆی کارەکەمیان گرتووە. بە چەندین چاودێر لە ژوورێکی جیاوازدا ڕێگە نادەن بێجگە لە ئەحواڵپرسین باسی تر بکەین و دەڵێن بۆتان نییە پرسیار بکەن یان جواب بدەنەوە. – بە هۆی ئەوە کە داوای پارێزەرم کردوە ،پێنج ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسی ڕایان گرتم و بۆ چەندین سەعات لە ژێر بەفردا وەستانمیان و بێ ڕێزیان پێكردم. – ڕێگەیان نەداوە پێداویستیە سەرەتاییەکانیشم بۆ بێنن و ئیزنیان نەداوە دەفتەر و قەڵەمیشم بگاتە دەست.

– لە کاتێکدا کە فەحسی خوێنم لێ نەگیریاوە، لاپەڕەی جوابی فەحسێک خراوەتە پاڵم کە ئەوەش هەڵەی پزیشكی تیدایە و چەندین مادەی جۆراوجۆری تێدایە کە بە وتەی دوکتۆر و پزشکی ڕووداوێکی بێ وێنەیە و هیچ مرۆفێک ناتوانێ هاوکات ئەو مادە جۆراوجۆرانە بە کار بێنێت و ژیان بباتە سەر. هاوکات داواکاری فەحسم، زیاتر لە یەک مانگە جوابی نەگرتوە. – رۆژانی یەكەم بە ئەزیەت و ئازار دەیانویست دان بە تاوانێكی نەكردوودا بنێم و بۆ ئەو مەبەستەش هەڕەشەی ناردنەوە بۆ ئێرانیان لێ کردم. – ئیزنیان نەداوە پارێزەر و هاوڕێیانم بە شوێن پەروەندەكەم بكەون. بۆیە جیاواز لەو تاوانە وا بەسەرما سەپاوەو و دوارۆژ ڕوون دەبێتەوە ، و بە نیشانەی نا ڕەزایی دەربڕین و پێشگرتن بەم : – ئالۆزی و دەستێوەردانە جێگە پرسیارە. -بێ ڕێزی بە تاکە کەسەکان لە چوارچیوەی حکومتی هەرێم کوردی ، – سیستمی مەحکەمە و یاسا و تێڕوانینی دوور لە عەقڵ و هەڵسووکەوتی نەشیاویان، تا گەیشتن بە خواستەکانم و کۆتایی هاتن بەم باروودۆخە نامرۆڤانە ، بەردەوام دەبم لە مان گرتنم. بێهزاد خۆشحاڵی 6/3/2014

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.