ئێران بەندكراوێكی سیاسی كورد رادەستی توركیە دەكات

ژنە بەندكراوێكی سیاسی كورد بە ناوی ئەوین مەولود شێخۆ كە لە لایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە دەسبەسەریدابوو، رادەستی دەوڵەتی توركیە كرایەوە.
ئەوین مەولوود شێخۆ كە خەڵكی رۆژئاوای كوردستان بووە بە تۆمەتی هاوكاریی لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردیەكان لە لایەن دادگای كۆماری ئیسلامی بە 7 ساڵ زیندان مەحكووم كرابوو كە پاش كۆتایی دەورانی مەحكوومیەتەكەی لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، دوو رۆژ لەوەپێش لە لایەن بەرپرسانی ئێران رادەستی دەوڵەتی توركیە كرایەوە.
ئەوین مەولوود شێخۆ 30 ساڵ تەمەن‌و خەڵكی عەفرین لە رۆژئاوای كوردستانە كە لە ساڵی 1387 لە شاری ورمێ دەسبەسەركرا‌و دواتر حوكمی 7 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.