سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

گوڵەباخ ئەو ژنە رۆژهەڵاتیەی لە راپەڕینەکەی باشوور گیانی بەختكرد

ئەمڕۆ رێكەوتی 5/3یە كە 23 ساڵ لەوەپێش یەكەم چەخماخەی راپەڕین لە شاری رانیەی باشووری كوردستان لێدرا‌و پاش 3 رۆژ سەرجەم شارەكانی كوردستان ئازاد كراو لەو کاتەدا ژنێکی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی گوڵەباخ لە کاتی بەشداریکردنی لەو راپەڕینە گیانی بەختکردوو تا ئێستاش یادی نەکراوەتەوە.

بە پێی هەواڵێك كە لە شاری رانیە بە ناوەندی هەواڵنێریی زاگرۆس پۆست گەیشتووە، كۆمەڵێك لە خەڵكی شاری رانیە داواكاری ئەوە بوون كە رێز لە گوڵەباخ ئەو ژنە رۆژهەڵاتیە بگیردرێت كە سەر بە حیزبێكی رۆژهەڵاتی بووە‌و لە كاتی راپەڕیندا یەكێك لە هەڵسووڕاوانی راپێچانی دام‌ودەزگاكانی حكوومەتی بەعس لەوشارە بووە‌و بەشداری راپەڕینی كردووە.

لە ماوەی 4 ساڵی رابردوو تا ئێستا‌و لە كاتی یادكردنەوەی راپەڕینی باشووری كوردستان لە مانگی 3ی ساڵی 1991 چەندین جار داوای ئەوەكراوە كە بەدواداچوون بۆ گوڵەباخ ئەو ژنە رۆژهەڵاتیە بكرێت كە بەشداری راپەڕین بووەو بەمشێوە یادی بكرێتەوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.