دوو شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 2024

ئەحمەد داوود ئۆغڵو: ئەگەر وڵاتێكی كوردیی پێكبێت ناوچەكە دەبێتە دۆزەخ

ئەحمەد داوود ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیە لە كاتی بەشداریكردن لە كۆنفڕانسی دیداری سلێمانی لە زانكۆی ئەمریكایی لە عێراق ئاماژەی بەوەدا، ئەگەر بێتوو وڵاتێكی كوردیی لەم ناوچەیە پێك بێت ئەوە دۆزەخێك بەرپا دەبێت.

ناوبراو لە‌و پەنێلەی كە بەشداریی تێدا كرد باسی لەوەكرد، هیچ پێویست نیە كە كورد لە هەر چوار بەشەكەدا هەوڵبدەن بۆ پێكهێنانی وڵاتێكی تایبەتی كوردیی، بەڵكوو دەبێ لە چوارچێوەی ئەو چوار وڵاتەدا بمێننەوە.

لە وەڵامدا‌و لە كاتی پێشكەشكردنی قسەكانیدا، هوشیاری زێباری وەزیری دەرەوەی عێراق وتی، پێش چەند ساڵ لەوەپێش كاتێك لەیلا زانا لە توركیە بە زمانی كوردیی‌و لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە سوێنی یاسایی خوارد بە زیندان مەحكوومكرا‌و، بەڵام ئەمڕۆ داوود ئۆغڵوو بە زمانی كوردیی وتەكانی خۆی دەسپێكردوو ئەمەش نیشانەی ئەوەیە كە كورد گەیشتوەتە قۆناغێكی گرینگ‌و چارەنووسساز لە مێژووی خۆیدا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.