چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

له تاران رێز له یادی بۆردمانی شیمیای سه‌رده‌شت‌و هه‌ڵه‌بجه گیرا

دوای هاوئاهه‌نگی به مه‌به‌ستی رێزگرتن له یادی بۆردمانی شیمیایی شاری هه‌ڵه‌بجه، رێوڕه‌سمێکی هاوبه‌ش بۆ رێزگرتن له قوربانیانی سه‌رده‌شت‌وو هه‌ڵه‌بجه‌ له زانکۆی زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له لایه‌نخوێندکارانی چالاکی کوردی ئه‌و زانکۆیه‌‌وه به‌ڕێوه‌چوو.به گوێره‌ی هه‌واڵێک که چالاکانی خوێندکاریی کورد له زانکۆی تاران بڵاویان کردووه‌ته‌وه، ئەمرۆ سێشه‌مه کاتژمێر 3دوانیوەرۆ مەراسیمی 26ه‌مین ساڵیادی شەهیدانی هەڵەبجه‌و سەدەشت له زانکۆی زانستە کۆمەڵایەتییەکانی تاران بەرێوە چوو.

له‌م ڕێوڕه‌سمه‌که وتەکانی د.رەسووڵ خزری‌و پاشان ئەکتەری ناسراوی باشووری کوردستان شوان عەتوف پێشکه‌ش کرا. دواتر خویندنەوەی شێعرێکی شێرکۆ بێکەس بەشداری لە یادکردنەوەکەی کرد. لە درێژەی رێوڕه‌سمه‌که‌دا بەرپرسی ئەنجومەنی خه‌ڵکناسی وته کانی خۆی پێشکه‌ش کرد.

هونەرمەند سەعدوڵا نەسیری له درێژه‌دا چەن پارچه مووزیکێکی پێشکەش بەبەشداربووانی کۆرەکه کرد‌و دواتر هەر یەکه له جەلال نەجاری‌و تریفە کەریمییان شیعریان خوێنده‌وه‌.

دواتر بەشیکی کورت لە فیلمی”هێلانه” لە دەرهێنانی شەهرام موسلێخی نماێش درا‌و یووسف ئەبازەری کۆمەڵناسی ئێرانی وتارێکی پێشکەش کرد. رێوڕه‌سمه‌که بە پێشکەشکردنی مووزیک لە لایان گرووپی ژوان‌و شانۆیێک لە لایه‌ن خوێندکارانی زانکۆی هونەرو خوێندنەوەی بەیانییەی بەرێوبەران کۆتایی پێ هات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.