سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

فڕۆكەیەكی كۆماری ئیسلامی كەوتەخوارەوە

شەوی دووشەممە 12ی رەشەمە فڕۆكەیەكی كۆماری ئیسلامی بە ناوی جت فالكون لە ئاوەكانی كەناری رۆژهەڵاتی دوورگەی كیش كەوتە خوارەوە‌و بە وتەی كاربەدەستێكی بەرپرس ئەم فڕۆكە هەڵگری پێنج كەس بووە‌و لە حاڵی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەیەكدا بوون.

بە وتەی دەزگا هەواڵنێریەكانی ئێران، تەرمی 3 كەس لەو پێنج كەسە دۆزراوەتەوە‌و هاوكات لە لێدوانێكی دیكە سەرۆكی رێكخراوی ناوچەی ئازادی كیش وتوویەتی، رێژەی سەرنشینانی ئەو فڕۆكە 4 كەس بوون.

تا ئێستا هۆكاری سەرەكی كەوتنەخوارەوەی ئەو فڕۆكە رانەگەیندراوە‌و لە ماوەی ساڵانی رابردوو چەندین رووداوی لەو چەشنە هاتوەتە ئاراوە‌و بەردەوامیش كێشەی تەكنیكیان بە هۆكار زانیوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.