سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

چوار بەندكراوی كورد چارەنوسیان نادیارە

چوار بەندكراوی كورد كە ماوەی سێ مانگە لەزیندانی دیزڵ ئابادی كرماشان زیندانی كراون لە تەلەفون‌و دیداری بنەماڵەكانیان بێ بەشكراون‌و چارەنوسیان نادیارە.
بەپێی راپۆرتی هەڵسوڕاوانی مافی مرۆڤ لەئێران، هەریەك لە ئیسماعیل عەبدی، بیلال ئەحمەدی، مەسعەب خزری‌و بەهمەن سەلیمی خەڵكی جوانرۆ بەهۆی شەڕ‌و دەمەقاڵێیان لەگەڵ بەرپرسێكی قەزایی رژیمی ئێران دەستگیر‌و لەلایەن دادگای گشتی جوانرۆ رەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی كرماشان دەكرێن.
بەپێی ئەو هەواڵە ئەم چوار كەسە ئێستا لە بەندی 10 زیندانی دیزڵ ئاباد بەندكراون‌و ماوەی سێ مانگە لە تەلەفون‌و دیداری بنەماڵەكانیان بێ بەشكراون.
بەندی 10ی زیندانی دیزڵ ئاباد كە بە بەندی ئەسپی‌و ئیدز بەناوبانگە، لەباری تەندروستی خراپترین بەندی ئەو زیندانەیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.