یه‌ك شه‌ممه‌ 8 ئه‌یلول 2024

بۆ یه‌که‌مین جار: بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختکردووانی هه‌ڵه‌بجه له تاران، گه‌یشتنه سه‌ر گڵکۆی که‌سوکاریان

دوای بۆردمانی شیمیایی شاری هه‌ڵه‌بجه له 16/03/1988 له لایه‌ن رژیمی رووخاوی به‌عسی عێراقه‌وه، 37که‌س له بریندارانی ئه‌و تاوانه ره‌وانه‌ی تاران کران تا له‌وێوه ده‌رمان بکرێن، به‌ڵام هه‌ر هه‌موویان به هۆی کاریگه‌ری چڕی بۆردمانه‌که‌و دره‌نگ پێڕاگه‌یشتنیان گیانیان له‌ده‌ستدا.سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵ بۆ زاگرۆس پۆست ئاشکرای کرد له رۆژی یه‌کشه‌مه‌ی رابردوو 4ره‌شه‌مه بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختکردووانی تاوانی هه‌ڵه‌بجه له تاران، به هاوکاریی کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه توانیان بۆ یه‌که‌م جار له سه‌ر گڵکۆی که‌سوکاریان ئاماده بن‌و رۆژی دوای ئه‌وه له به‌شی 25و 40ی به‌هه‌شت زه‌‌‌هرا به کۆمه‌ڵ رێزیان له یادی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌و 37گیانبه‌ختکردووه گرت.

ده‌وترێت له رێوڕه‌سمه‌که‌دا نازم حیکمه‌ت نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئێران‌و چه‌ند پارلمانتارێکی کورد له تاران‌و ئه‌نجومه‌نی قوربانیانی شیمیایی سه‌رده‌شت به‌شدارییان کردووه.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.