دوو شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 2024

سنه: کچێکی ته‌مه‌ن 10ساڵ به هۆی که‌مته‌رخه‌میی په‌ره‌ستارێک گیانی له‌ده‌ستدا

یه‌نار کیانی، مێرمنداڵی خه‌‌‌ڵکی مه‌ریوان دوای ئه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی بێعسه‌ت‌ی سنه راگوێزرا، به‌هۆی نه‌به‌سرانی ئۆکسیژێن بۆی له رێگه‌ی مه‌ریوان بۆ سنه تووشی مه‌رگی مه‌غزی بوووه‌و له ئاکامدا گیانی له‌ده‌ستدا.به پێی هه‌واڵێک که به زاگرۆس پۆست گه‌یشتووه، کاتژمێر 5ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌مه یه‌نار کیانی، کچی حه‌بیب به‌رده‌ڕه‌شه‌یی له ئاکامی که‌مته‌رخه‌میی په‌رستاری ره‌وانه‌کراو له‌گه‌ڵی له نه‌خۆشخانه‌ی بوعه‌لی‌ی مه‌ریوانه‌وه به ناوی ‘عه‌لایی’ تووشی مه‌رگی مه‌غزی بووه‌و له سنه گیانی له‌ده‌ستداوه.

یه‌نار، 10ساڵ ته‌مه‌ن‌و خوێندکاری پۆلی سێی سه‌ره‌تایی له خوێندنگای فاتمه‌ی زه‌هرا له مه‌ریوان بووه.  ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی باوکی ده‌یباته نه‌خۆشخانه‌ی بوعه‌لی‌ی مه‌ریوان، دوای 3کاتژمێر مانه‌وه‌ له‌و نه‌خۆشخانه‌یه، د. په‌رویز ئه‌حمه‌دی پزشکی پسپۆڕی منداڵان چاوی پێ که‌وتووه‌و رایسپاردووه ده‌ستبه‌جێ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی بێعسه‌ت له سنه بکرێت. به‌ڵام له ناو جاده‌ی مه‌ریوان بۆ سنه‌دا، په‌رستاره‌که‌ی به که‌مته‌رخه‌مییه‌وه ره‌فتاری له‌گه‌ڵ کردووه‌و ئۆکسیژێنی پێویستی بۆ نه‌به‌ستووه. سه‌رچاوه‌ی زاگرۆس پۆست ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه‌ که دوای ئه‌وه‌ی ئامبولانسی گه‌یاندنی یه‌نار ده‌گاته نه‌خۆشخانه‌ی بێعسه‌ت، له به‌شی فریاکه‌ون به‌جێیده‌‌هێڵن‌و خێرا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ مه‌ریوان.

دوای ئه‌وه‌ی باوکی یه‌نار بردووه‌‌ته ژووره‌وه، پزشکه‌کان پێیان راگه‌یاندووه له ناو ڕێدا تووشی مه‌رگی مه‌‌غزی بووه‌و کاتژمێر 5ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوایین هه‌ناسه‌ی داوه‌و گیانی له‌ده‌ست داوه.

له ماوه‌ی رابردوودا که‌مته‌رخه‌میی به‌رپرسانی پزشکی‌و ته‌ندروستی، مێرمنداڵێکی تری له ناوچه‌ی دیوانده‌ره‌ش نابینا کردوه‌و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و کچه‌ تا ئێستاش له‌به‌ر ده‌ستکورتی نه‌یانتوانیوه‌ بۆ چاره‌سه‌ریی پێویست بیبه‌نه لای پزیشکه‌ تایبه‌ته‌کان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.