سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

چوونەسەرەوەی نرخی برق لە ئێران

وەزیری وزەی كۆماری ئیسلامی ئاماژەی بەوەدا، نرخی برق بە رێژەی 24 لەسەد بەرز دەبێتەوە‌و ئەمەش نیگەرانیەكی زۆری لای دانیشتووان درووستكردووە.

حەمید چیت چیان وەزیری وزە لە پەراوێزی بەشداریی لە شەشەمین پێشانگای نێونەتەوەیی وزە سەبارەت بە چوونەسەرەوەی نرخی برق رایگەیاند، بە پێی پەسەندكراوەیەكی دەوڵەت، چوونەسەرەوەی 24 لە سەدی نرخی برق لە كۆتاییەكانی مانگی رەشەمەی ئەمساڵ دەسپێدەكات.

حەمید چیت چیان باسی لەوەكرد كە بەكارهێنانی برق لە ئێران بە رێژەیەكی زۆر بەرز بوەتەوە بۆیە پێویستە ئێمە بۆ بەڕێوەبردنی گەڵاڵەی ( اقتصاد مقاومتی ) نرخی برق ببەینە سەرەوە بۆ ئەوەی بەكارهێنەران كەمتر وزەی برق بەكاربهێنن.

ئەمە لە حاڵێكدایە كە هاوكات لەگەڵ هاتنەسەركاری رووحانی كۆمەڵێكی بەرچاو بەڵێن درایە خەڵكی ئێران كە لە بواری ئابووری قەیرانەكان كەمدەبێتەوە‌و دۆخی ژیانیان باشتر دەبێت. بەڵام بە پێی ئەم گەڵاڵە‌و چوونەسەرەوەی بەردەوام نرخی شت‌و مەك‌و كەرەسە دەوڵەتیەكان، گوشارێكی زۆر خراوەتە سەر دانیشتووانی ئێران.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.