پێنج شه‌ممه‌ 1 تشرینی یه‌كه‌م 2020
ماڵەوە / بابەتەکان / قه‌یرانی کوشتن له کۆمه‌ڵگای کوردی به‌رده‌وامه

قه‌یرانی کوشتن له کۆمه‌ڵگای کوردی به‌رده‌وامه

کوشتنی کچێک به ده‌ستی باوکی به ده‌یان فیشه‌کی کڵاشینکۆف له هه‌ولێر، کوژرانی گوماناوی لاوێک له کۆیه‌و دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی دوو ژن له سه‌یدسادق له یه‌ک رۆژدا ئاماژه‌‌ی په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژییه، سه‌ره‌‌ڕای هه‌وڵه‌کانی رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له کۆمه‌ڵگای کوردیدا.ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه هه‌واڵنێرییه‌کانی باشووری کوردستان هه‌واڵی زنجیره‌یه‌ک تاوانی کۆمه‌ڵایه‌تییان بڵاو کرده‌وه‌ که له چاو حه‌فته‌کانی رابردوودا گه‌شه‌یه‌کی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه.

له شه‌پۆلێک تاوانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا چه‌ند لاوی باشووری کوردستان بوونه‌ته قوربانی توندوتیژیی کۆمه‌ڵایه‌تی. به گوێره‌ی هه‌واڵه‌کان هه‌ردوو قوربانیی سه‌یدسادق دوو خوشکی لاون که له چه‌می چه‌قانی ئه‌و ناوچه‌یه دۆزراونه‌ته‌وه‌و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه ره‌وانه‌ی سلێمانی کراون.

له رووداوێکی هاوچه‌شن‌و له هه‌ولێر، ماڵپه‌ڕی خه‌ندان بڵاوی کرده‌وه‌ باوکێک به 15گوله، له ناو خه‌ودا کچه‌که‌ی خۆی کوشتووه‌و به‌ره‌و شوێنێکی نادیار هه‌ڵهاتووه.

دیارده‌ی په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژی له کۆمه‌ڵگای کوردی به گشتی‌و دژ به ژنان به تایبه‌‌تی له کاتێکدا له حاڵی په‌ره‌سه‌ندندایه که 8ی مارس رۆژی جیهانیی ژن نزیکه‌و ساڵانه به‌و بۆنه‌وه رێوڕه‌سم‌و چالاکی فره‌‌چه‌شن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

وێنه: هاوڵاتی.

بابەتی هاوپۆل

جموجوڵ و مانۆڕی سەربازی رژیم لە سنە

چەند ڕۆژێکە لە پادگانی سپای پاسداران لە نزیک گوندی دووشان سەر بە شاری سنە دەنگی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.