سێ شه‌ممه‌ 7 نیسان 2020
ماڵەوە / کوردستان / كۆبوونەوەی ناڕەزایەتی كارمەندانی موخابرات لە كرماشان

كۆبوونەوەی ناڕەزایەتی كارمەندانی موخابرات لە كرماشان

رۆژی یەكشەممەی رابردوو دەیان كەس لە كارمەندانی بەشی موخابراتی دێهاتەكان لە پارێزگای كرماشان لە بەرانبەر پارێزگای كرماشان كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایەتیان وەڕێخست.

بە وتەی یەكێك لە بەشدارانی ئەو خۆپیشاندانە هەركام لەو كارمەندانە پێشینەی زیاتر لە 10 تا 20 ساڵ كاریان هەیە‌و ئاماژەیان بەوەداوە كە ئێمە خوازیاری ئەوەین بیمەكەمان بە پێی یاسای كار‌و رێككەوتنمان لەگەڵ شیركەتی موخابرات پێبدرێت.

خۆپیشاندەران پاش وڵام نەدانەوەی بەرپرسان بەرەو بینای موخابرات لە كرماشان وەڕێكەوتن‌و لەوێش كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا‌و لە كۆتاییدا بە هێرشی مەئمورانی هێزی ئینتزامی كۆماری ئیسلامی بڵاوە بە خۆپیشاندەران كرا.

بابەتی هاوپۆل

٥٠ کادری دەرمانی سەقز تووشی کۆرۆنا بوونە

سەرەڕای بەڵێنی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە کۆنترۆڵی نەخۆشی کوشندەی کۆرۆنا، دۆخی شاری سەقز هێشتاکە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.