چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

حەبیب و عەلی ئەفشاری سەرلەنوێ بە ئێعدام مەحكوومكرانەوە

پاش 3 مانگ نادیاربوون، دادگای ئینقلابی ئیسلامی ئێران لەگەڵ هەڵوەشانەوە حوكمی ئێعدام حەبیب و عەلی ئەفشاری دژایەتی كردوو سەرلەنوێ ئەو دوو بەندكراوە سیاسیەی بە ئێعدام مەحكووم كردەوە.

حوكمی ئێعدامی ئەم دوو بەندكراوە سیاسیە لەسەر داوای كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ئیسلامی‌و لە لایەن دادگای ئینقلابەوە راگیرابوو، بەڵام دادگای ئینقلاب لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا پاش بەدواداچوون، حوكمی ئێعدامی بەسەر حەبیب‌و عەلی ئەفشاری سەپاندەوە.

ئەندامێكی بنەماڵەی ئەفشاری رایگەیاندووە، تا ئێستا دوو جار حوكمی ئێعدامی حەبیب‌و عەلی ئەفشاری هەڵوەشاوەتەوە بەڵام ئەمجارەیان وەزارەتی ئیتلاعات پێداگری لەسەر جێبەجێكردنی حوكمی ئێعدامەكەیان دەكات.
ناوبراو لە درێژەدا وتی، عەلی ئەفشاری بە هۆی نالەباربوونی باری تەندروستی‌و عفوونەت دەستێكی فەلەج بووە‌و هێشتاكە فیشەكێك لە نێو جەستەیدا ماوەتەوە.

شایانی باسە، دوو برای دیكەی ناوبراوان بە ناوەكانی جەعفەرو وەلی ئەفشاری بە تاوانی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نەتەوەیی بە 5 ساڵ زیندان مەحكوومكراون‌و ئێستاكە ئەو چوار برا لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ بەسەر دەبەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.