ژنانی ئازەرمێهر: هاتنی ناموبارکی سەلەفییەکان کاریگەری خراپ لەسەر کۆمەڵگای کوردی دادەنێت

زاگرۆس پۆست
رێکخراوی ژنانی ئازەرمێهری کوردستان بۆ مەحکووم کردنی هەڵسووکەوتی ماوەی رابردووی سەلەفییەکانی شاری جوانڕۆ لە کوردستانی ئێران، بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.

لەو بەیاننامەیەدا داوایان لە حیزبە کوردییەکان، ناوەند و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کردووە کە بۆ ناساندنی شوناسی ئەو کەسانە و هەروەها چۆنیەتیی سەرهەڵدانی ئەو گرووپە سەلەفییانە، یارمەتیدەریان بن.

دەقی بەیاننامەکە:
زۆربوون دیاردەی ناشیاو ونامرۆڤانەی سەلەفیەکان لەکوردستان جێگای داخە راگەیێنراوی رێکخراوی ژنانی ئازەرمێهری کوردستان سەبارەت بەشەرمەزار کردنی هەڵسوکەوتی ئەم دوایانەی سەلەفیەکان لەشاری جوانڕۆی رۆژهەڵاتی کوردستان.

شاری جوانڕۆ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی جێژنی قوربان ١٣٩٢بەکەش وهەوایەکی تۆقێنەر و پڕ لەترس ودڵەڕاوکێدا تیپەڕبوو، کەسانی سەربە ڕێکخراوەی ئیسلامیسە لەفیەکانی ئەمشارە لە بەرەبەیانی ئەو رۆژەدا لەکاتیکدا سواری چەندین جۆری ماشین و ماتۆرسیکلت بوون دەستیان کرد بەخۆنیشاندان، لەکاتێکدا لەسەر ئاڵا رەشەکانیان ئایاتی قورئانی نوسرابوو شمشێر و قەمەیان بەدەستەوە بوو بە دروشمی ئەڵڵاهوئەکبەر بەزمانی عەرەبی کەش وهەوایەکی تۆقێنەریان لەناو خەڵکی شارەکەدا دروست کردبوو.

برێک کەس لەوباوەڕەدان کە ئامانجی ئەو تاقمە سەلەفیە توندڕەوە ئەوەیە کە ترس و دڵەراوکێ بخەنە ناو خەڵکی شارەکەوە، چەند شایەتحاڵێک لەنەبوونی هێزەکانی رژێم وەک پۆلیس وهێزی نیزامی لەناو شاردا هەواڵەکەیان پشتڕاست کردۆتەوە.

هەروەها لەڕێکەوتی ١٣٩٢/٠٤/١٧ سەلەفیەکان بە نارنجۆکی دەستی هێرشیان کردوەتە سەر دووکاندارێکی پارچە فرۆشی و ئاگریان تێبەرداوە و بە چەقۆ و قەممە خاوەنی دووکانەکەیان بریندار کردبوو، ئەم شێوە پەلامار دانەی سەلەفیەکان لەناو هاووڵاتیانی ئەوشارەدا چەندین جار ڕوویداوەو قوربانیشی لێکەوتووەتەوە.

بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بیستراون سەلەفیەکانی ناوشاری جوانڕۆ لەچەکی گەرم و کەرەستەی بێهۆش کەری ئەلکترۆنی وقەممە و شمشێر کەڵکیان وەرگرتووە لەمساڵانەی دوایدا، بەگولەباران کردنی چەندماشینێک و کوشتنی چەندکەس و هەڕەشە کردن لە دووکانداران و داوای وەرگرتنی پارە وەک باج لەوان وهەڕەشەی کوشتن لەو لاوانەی کە حازر بە هاوکاری نین لەگەڵ سەلەفیەکان وهەروەها بەدەیان شێوەی‌تر، هێزی خۆیان لەپێش چاوی خەڵکی شارەکە نیشانداوە و ئاسایی بوەتەوە، بەپێی ئەو هەواڵانەی کە دەبیسترێ لەنێو خەڵکی شارەکەدا ئەو سەلەفیانە لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن و لەکاتی سکاڵا و دروست کردنی پەروەندە لە دادگا لەرێگەی تەلەفۆنەوە هەڕشە لە سکاڵاکەرەکان دەکرێت و کۆتایی بە لێپرسینەوە و سزادانی سەرپێچی کەران دێنن، ئەمە تەنیا بەشێکی بچووکی ئەو ڕاستیانەی تاقمی ئیسلام یتوندڕەوی سەلەفیە کە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان زیادی کردووە.

پێویستە ئاماژەیش بەوە بکەین کە بەهۆی هاتنی ناموبارکی ئەم سەلەفیانە کاریگەری خراپ لەسەر ئاشتی وئارامی کۆمەڵگای دیمۆکراتیکی کوردی دادەنریت، ڕێکخراوەی ژنانی ئازەرمێهری کوردستان لەوباوڕە دایە بلاوبوونەوەی بیری دواکەوتووی سەلەفیگەری ئاکامی خراپی دەبێت لەسەرکۆمەڵگا بەگشتی وژنان بەتایبەتی، دیارە پشتیوانی ئابووری و فیکری و نیزامی ئەم گرووپ وتاقمە توندڕەوانە لەلایەن وڵاتانی وەک عەرەبستان و ئێران وتورکیە و ئەفغانستان وپاکستان دەکرێ بۆسڕینەوەی ناسنامەی کورد لەکۆمەڵگای کوردیدا ئەم پلانە جێبەجیدەکەن، هەروەها حیزبە کلاسیکەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەئاست ئەورووداوەی شاری جوانڕۆدا خۆیان بیدەنگ کردوەو چاوپۆشیان لەئاست بریندارکردنی هەستی ئایینی خەڵکی کوردی ئەوناوچەیەکردوە.

هۆکارێکی تری سەرهەڵدانی تاقمی سەلەفی توندڕەو لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کەساڵانێکی زۆرە حیزبە کلاسیکەکانی ڕۆژهەڵات ساحەکەیان چۆڵکردوە و دەستیان لەخەبات هەڵگرتووە و رێگایان بۆ ئەو تاقمە سەلەفیانە خۆشکردوە، ڕێکخراوی ژنانی ئازەرمێهری کوردستان هەر جۆرە هێز نواندنێک لەلایەن ئەو تاقمە سەلەفیە توندڕەوانە ڕیسوا و شەرمەزار دەکات و داوا لە خەڵکی کوردستان، ڕێکخراوە کوردیەکان، رێکخراوی مافی مرۆڤ و مامۆستایانی قوتابخانەکان و نووسەران و رۆژنامەوان دەکات هەر هەموویان وەک ئەرکی نیشتمانی وئینسانیی خۆیانی بزانن، لەئاست ئەو کردەوە نامرۆڤانەیەی تاقمی سەلەفی لە کوردستان بەگشتی و شاری جوانڕۆ بەتایبەتی هەڵوێست بگرن و ریسوا و شەرمەزاریان بکەن، لەحاڵێکدا ئێستا ٢٦ کەس لەچالاکوانانی ئاینی سوننی مەزهەب لەزیندانی رەجاویی شاری کەرەج چاوەڕوانی حوکمی سێدارە دەکەن، با دەسەڵاتدارانی ڕژێمی ئێران و رژێمەکانی ناوچەکە لەگەڵ تاقمە سەلەفیە کۆنەپەرەستەکان بیان کێشینە پای مێزی مەحکەممەی گەل و کۆتایی بە جیاوزی و دووبەرەکی و ترس و تۆقاندن لەناو خەڵکی کوردستان بهێنین.

ڕێکخراوی ژنانی ئازەرمێهر کوردستان
١٩ ئۆکتۆبر بەرامبەر ٢٧ی مهر

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

یەک بۆچوون

  1. بژی ڕێکخراوی ژنانی ئازەرمێهر کوردستان

وەڵامێک بنووسە بۆ وریا هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.