سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

ئەگەری چوونەسەرەوەی ماوەی سەربازیی لە ئێران

جێگری ستادی گشتی هێزەچەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، ئەگەری زۆر هەیە بۆ ئەوەی ماوەی سەربازیی لە ئێران زۆرتر بێت.

بە وتەی موسا كەماڵی بڕیاری كۆتایی لە بابەت زۆربوونی ماوەی سەربازیی لە نیوەی دووهەمی مانگی رەشەمەی ئەمساڵ دەدرێت.

سەردار كەماڵی ئاماژەی بەوەدا، لە ئاستی راگەیاندن‌و كۆمەڵگا كۆمەڵێك قسەوباس هەیە كە دەڵێ ماوەی سەربازیی لە 24 مانگ زیاتر نابێت، بەڵام من بە دڵنیاییەوە دەڵێم كە ئەو ماوە زۆرتر دەبێت.

لە ئێراندا بە هۆی ئەوەی رۆیشتن بۆ سەربازیی بە شێوەی زۆرەملیە، بوەتە گرفتێكی گەورە بۆ توێژی لاوان لەو وڵاتە‌و تەنانەت ئەگەر بێتوو كەسێك پێناسی كۆتایی ماوەی سەربازیی پێ نەبێت لە ژیانی رۆژانەیدا دەیان گرفت‌و كێشەی بۆ دێتە پێشەوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.