سێ شه‌ممه‌ 7 نیسان 2020
ماڵەوە / کوردستان / هەڵسوڕاوێكی كرێكاریی كورد لەزیندان ئازاد كرا

هەڵسوڕاوێكی كرێكاریی كورد لەزیندان ئازاد كرا

بێهنام ئیبراهیم زادە، هەڵسوڕاوی كرێكاری خەڵكی شاری مەهاباد پاش زیاتر لە سێ مانگ لە زیندان ئازاد كرا لەلایەن هاوڕێی‌و كەسوكارەكانیەوە پێشوازیی لێكرا.
بێهنام ئیبراهیم زادە ئەندامی كۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتی پێكهێنانی تەشكولە كرێكارییەكان كە ماوەی سێ مانگ‌و نیو لە زیندانی سنە بەندكرابوو رۆژی یەكشەممە 27ی رێبەندان لەزیندان ئازاد كرا.
لەمبارەیەوە كۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتی پێكهێنانی تەشكولە كرێكارییەكان لە راگەیەنراوێكدا سەرەڕای دەبڕینی خۆشحاڵی خۆی لە ئازادبوونی بێهنام ئیبراهیم زادە، دەستبەسەركردنی هەڵسوڕاوانی كرێكاران‌و ئەندامانی كۆمیتەكەیان لە شاری مەهاباد مەحكوم دەكەن‌و خوازیاری ئازادكردنی بێ مەرجی هەموو كرێكاران‌و هەڵسوڕاوانی كرێكاریی لەزیندان بوون.

بابەتی هاوپۆل

٥٠ کادری دەرمانی سەقز تووشی کۆرۆنا بوونە

سەرەڕای بەڵێنی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە کۆنترۆڵی نەخۆشی کوشندەی کۆرۆنا، دۆخی شاری سەقز هێشتاکە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.