ماڵەوە / کوردستان / دەسبەسەركرانی چەند كەس لە شاری سەقز

دەسبەسەركرانی چەند كەس لە شاری سەقز

بە پێی هەواڵێكە بە ناوەندی هەواڵنێریی زاگرۆس پۆست گەیشتووە، ئەمڕۆ شەممە 26ی رێبەندان چەند كەس لە شاری سەقز لە لایەن هێزەئەمنیەتیەكانەوە دەسبەسەركران.

هێزەكانی كۆماری ئیسلامی لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو كەش‌و هەوایەكی توندی ئەمنیەتیان لە شارەكانی كوردستان خولقاندووە. بە پێی وتەی شایەتحاڵەكان پێدەچێت دەسبەسەركراوانی ئەمڕۆی شاری سەقز 4 كەس بن.

هاوكات لە شاری بانە كەشێكی توندی ئەمنیەتی بەسەر شارەكەدا زاڵە‌و هەست دەكرێت كە هێزەكانی كۆماری ئیسلامی لە ئامادەباشیدابن.

بە وتەی شایەتحاڵان پێدەچێت زاڵكردنی ئەو كەش‌و هەوا ئەمنیەتیەی كە لە چەند رۆژی رابردوو رەچاو كراوە بە بۆنەی 26ی رێبەندان رۆژی ئاشكرابوونی كۆمەڵەوە بێت.

بابەتی هاوپۆل

لاوێکی بەندکراوی مەھابادی لە ژێر ئەشکەنجە گیانی لەدەستدا

لاوێکی کوردی خەڵکی شاری مەھاباد، لە ژێر ئەشکەنجەی ھێزەکانی رژیم گیانی لەدەستدا. دانیال زەینۆلعابدینی لاوێکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.