ئەنجومەنی نێونەتەوەیی قەڵەم: ئێعدامی شاعیری خوزستانی مەحكوومە

ئەنجومەنی نێونەتەوەیی قەڵەم ( پن ئەنترناشناڵ ) بە مەحكوومكردنی ئێعدامی شاعیری عەرەبی خەڵكی خوزستان بە ناوی هاشم شەعبانی نژاد رایگەیاند، پێدەچێت دانپێدانانی ئەو شاعیرە لە درێژەی ئەشكەنجە لە نێو زیندان روویدابێت.

ماریان فریزر سەرۆكی كۆمیتەی نووسەرانی بەندكراوی ئەنجومەنی نێونەتەوەیی قەڵەم، لە راگەیاندنێكدا بە توندی ئێعدامی ئەو شاعیرەیان مەحكوومكرد.
هاشم شەعبان نژاد پاش گواستنەوە بۆ زیندانی كارونی ئەهواز‌و دواتر بۆ شوێنێكی نادیار، رۆژی 5ی رێبەندان هاوڕێ لەگەڵ موعەلیمێكی خەڵكی رامشیر بە ناوی هادی راشدی بە تۆمەتی موحاربە یان دژایەتی لەگەڵ خوا ئێعدامكران.

هەر دوو ناوبراوان لە خەرمانانی ساڵی 1390 هاوڕێ لەگەڵ سێ كەسی دیكە بە ناوەكانی محەمەد عەلی عموری، سەی جابر ئالبوشوكە‌و سەی موختار ئەلبوشوكە دەسبەسەركران.

كەناڵی ئینگلیزی زمانی دەوڵەتی ئێران پرێس تی ڤی، گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە هاشم شەعبانی نژاد‌و هادی راشدی بڵاوكردوتەوە كە تێیدا دانیان بەوەدا ناوە كە لەگەڵ چەند گروپی چەكداری لایەنگری قەزافی رێبەری پێشووی لیبی پێوەندیان هەبووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.