سێ شه‌ممه‌ 7 نیسان 2020
ماڵەوە / ئێران / جه‌یشولعه‌دل 5سه‌ربازی له به‌لوچستان به دیل گرتووه

جه‌یشولعه‌دل 5سه‌ربازی له به‌لوچستان به دیل گرتووه

دوای ئه‌و‌ه‌ی هه‌واڵنێرییه‌کان رایان گه‌یاند پێنج سه‌ربازی سنوورپارێز له به‌لووچستانی ئێران بێسه‌روشوێن بوون، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌مه جه‌یشولعه‌دل که گرووپێکی سه‌له‌فیی جیهادییه به بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌و سه‌ربازانی به‌رپرسایه‌تیی به دیل گرتنی به ئه‌ستۆ گرتن.هه‌واڵنێرییه‌ حکومه‌تییه‌کانی ئێران دوێشه‌و هه‌واڵی دیارنه‌مانی 5سه‌ربازی ناوچه‌ی سنووری نێگوری به‌لوچستایان بڵاو کردبووه‌وه. ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕی جه‌یشولعه‌دل به بڵاوکردنه‌وهی وێنه‌ی ئه‌و 5سه‌ربازه رایگه‌یاندووه توانیویانه له هه‌ڵمه‌تێکدا بۆ سه‌ر بنکه‌یه‌کی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له که‌یرتوک_ ده‌شتیاری 5که‌س له سه‌ربازانی ئه‌و بنکه‌یه‌ به دیل بگرن‌و کۆمه‌ڵێک چه‌ک‌و ته‌قه‌مه‌نی به ده‌وکه‌وت بگرن.

دیله‌کانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی جه‌یشولعه‌دل برێتین له ئه‌فسه‌رێکی پله‌نزم له‌گه‌ڵ 4سه‌ربازی زۆره‌ملێ‌و چه‌کێکی BKCو کۆمه‌ڵێک کڵاشینکۆف‌و فیشه‌ک.

دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه پارێزگای به‌لوچستان رایگه‌یاندووه چه‌ند تیمی پارێزگاو بنکه‌ی قودس به دوو هێلی کۆپته‌رو ژماره‌یه‌ک هێزی پیاده‌و هه‌روه‌ها دوو تیمی تایبه‌ت، به فه‌رمانده‌یی جێگری به‌رپرسی سنوورپاریزی پۆلیس له تارانه‌وه به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی شوێنی دیله‌کان به‌ره‌و به‌لوچستان به‌ڕێکه‌وتوون.

 

بابەتی هاوپۆل

٥٠ کادری دەرمانی سەقز تووشی کۆرۆنا بوونە

سەرەڕای بەڵێنی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە کۆنترۆڵی نەخۆشی کوشندەی کۆرۆنا، دۆخی شاری سەقز هێشتاکە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.