پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان: حوكمی سەر برایانی كوردپوور سەرەڕۆیانەیە

گروپی توێژینەوە سەبارەت بە حوكمە سەرەڕۆیانەكانی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاند، حوكمی داسەپاو بەسەر برایانی كوردپوور كە چالاكێكی بواری مافەكانی مرۆڤ بوون سەرەڕۆیانەیە‌و هاوكات خوازیاری ئازادكردنیان بوون.

گروپی توێژینەوەی نێونەتەوەیی سەبارەت بە حوكمە سەرەڕۆیانەكان لە كۆبونەوەی 29ی خەزەڵوەری 1392 ئەوەی پەسەندكرد كە حوكمی سەر مەسعود‌و خوسرەو كوردپوور حوكمێكی سەرەڕۆیانەیە.

برایانی كوردپوور كە سەرنووسەرو هەواڵنێریی وێبسایتی موكریان بوون‌و زۆرتر سەبارەت بە چالاكی مەدەنی، بەندكراوانی سیاسی‌و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ بە تایبەت لە ناوچە كوردنشینەكان چالاكیان دەكرد، رێكەوتی 17ی 19ی رەشەمەی 1391 لە شاری مەهاباد دەسبەسەركران.

گروپی توێژینەوە سەبارەت بە حوكمە سەرەڕۆیانەكانی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لە كۆتاییدا گەیشتە ئەو ئەنجامەی كە، بێبەشكردنی خوسرەوو مەسعود كوردپوور بە پێی مادەكانی 9‌و 10‌و 19ی راگەیاندنی جیهانی مافی مرۆڤ‌و مادەكانی 9‌و 14‌و 19ی پێوەرە نێونەتەوەییەكانی مافی مەدەنی‌و سیاسی ناتەبایە.

بۆیە ئەم گروپە داوای لە كۆماری ئیسلامیی كردووە كە بە خێرایی ئەو دوو چالاكە مەدەنیە ئازاد بكات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.