كرماشان: گوشار بە مەبەستی بە فارسی نووسینی تابلۆی دووكانەكان

بە بڕیارێكی دەزگا پەیوەندیدارەكانی كۆماری ئیسلامیی، گوشار خراوەتە سەر دووكانەكانی شاری كرماشان كە چیدی مافی ئەوەیان نیە تابلۆی دووكانەكانیان بە زمانی كوردیی بنووسرێت.

هێزەكانی كۆماری ئیسلامی لە شاری كرماشان بە پێی بڕیارێك گوشاریان خستوەتە سەر دووكانەكانی ئەو شارە‌و پێیان راگەیاندوون كە چیدی مافی ئەوەیان نیە نووسینی تابلۆی دووكانەكانیان بە زمانی كوردیی بێت‌و دەبێ هەموو تابلۆكان بە زمانی فارسی بنووسرێت.

ئەم بڕیارە لە لایەن شارۆمەندانی ئەو شارە دژكردەوەی بە دوا هاتووە‌و رایانگەیاندووە كە ئێمە كوردین‌و دەمانەوێت هەر بەو زمانە خۆمان‌و دووكانەكانمان بناسرێت.

ئەمە لە حاڵێكدایە كە ماوەیەك لەوەپێش فەرهەنگستانی زمانی فارسی لە ئێران رایگەیاند نووسین‌و خوێندن بە زمانی كوردیی دەبێ قەدەغە بكرێت چونكە نووسین ‌و خوێندن بە زمانی كوردیی بۆ كۆی گشتیی پێكهاتەی ئێران زیانی هەیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.