پێنج شه‌ممه‌ 3 تشرینی یه‌كه‌م 2024

جیابوونەوەی سەرۆك كۆماری فەڕانسە لە هاوسەرەكەی

فرانسوا ئۆلاند رایگەیاند لە والری تریر ویلر هاوڕێی 7 ساڵەی ژیانی كە وەك خاتووی یەكەمی فەڕانسە ئەژمار دەكرا جیابوەتەوەو ئەم هەواڵە پاش ئەوە بڵاوكرایەوە كە راگەیاندنەكانی فەڕانسە شەپۆلێكیان سەبارەت بە بوونی پەیوەندی خۆشەویستی ئۆلاند‌و ئەكتەرێكی سینەما وەڕێخست.

سەرۆك كۆماری فەڕانسە لەگەڵ والری تریرویلر كە 48 ساڵ تەمەن‌و ژۆرنالیستێكی ناسراوە ژیانی هاوبەشی پێك نەهێناوە، بەڵام دوو لایەن لە ساڵی 2006 پێكەوە ژیان دەكەن‌و لە روانگەی فەڕانسەییەكانەوە ناوبراو خاتووی یەكەمی فەڕانسەیە.

راگەیاندنەكانی فەڕانسە ئاماژەیان بەوەدا، فرانسوا ئۆلاند بە شێوەی نهێنی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ژوولی گایە ئەكتەری 40 ساڵ تەمەن كە 20 ساڵ لاوتر لە ناوبراوە پێكهێناوە‌و ئەمەش بوەتە هەواڵێكی گەرمی راگەیاندنەكانی ناوخۆو جیهان.

فرانسوا ئۆلاند پێشتر لەگەڵ سگولن رویال ئەندامی باڵای حیزبی سۆسیالیسی فەڕانسە‌و پاڵێوراو بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری لە ساڵی 2007 ژیانی هاوبەشی پێكهێنابوو كە ئەنجامی ئەو ژیانە چوار منداڵە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.