چوار شه‌ممه‌ 9 تشرینی یه‌كه‌م 2024

ژنێڤ2 چه‌قی؛ موعه‌لم‌و جه‌ربا پێکه‌وه دانه‌نیشتن

هه‌ریه‌که له نوێنه‌رایه‌تیی به‌عسی سوریه‌و ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته له کۆنفرانسی ژنێڤ2 ئاماده نه‌بوون پێکه‌وه دانیشن‌و راگۆڕینه‌وه‌یان له رێگه‌ی ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمییه‌وه کرا.ئه‌مڕۆ هه‌ینی کۆنفرانسی ژنێڤ2 له حاڵێکدا بۆ رۆژی دووه‌م به‌رده‌وام بوو که لایه‌نه سوورییه‌کان ئاماده‌ نه‌بوون پێکه‌وه کۆببنه‌وه. وه‌لید موعه‌لم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رژیمی ئه‌سه‌د له‌و پێوه‌ندییه‌دا رایگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر رۆژی شه‌مه دانیشتنه‌کان هه‌ر به‌و شێوه‌ به‌رده‌وام بن‌و به‌ وته‌ی ئه‌و ره‌وتێکی جدی نه‌گرێته به‌ر دانیشتنه‌که به‌جێده‌هێڵێت.

نوێنه‌ری دژبه‌رانی ئه‌سه‌د ئه‌حمه‌د جه‌ربا رایگه‌یاندووه ئاماده نییه به شێوه‌ی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ئه‌سه‌ده‌وه دابنیشێت، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یکه رژیمی ئه‌سه‌د ددان به راگه‌یاندنی کۆتایی ژنێڤ1دا بنێت که برێتییه له دداننان به پرۆتۆکۆلی ده‌وڵه‌تی کاتیی سوریه.

شیمانه‌ی به‌ڕێکه‌وتن نه‌گه‌یشتنی رژیمی ئه‌سه‌دو دژبه‌رانی کاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری به‌دواوه‌ بووه‌و به‌شێکی زۆر له ئاماده‌بووانی ژنێڤ2 هه‌ولیانداوه دانیشتنی دوولایه‌نی سوری راسته‌وخۆ بێت.

له ئه‌گه‌ری رێنه‌که‌وتنی لایه‌نه سورییه‌کان له سه‌ره‌تای ئه‌م حه‌فته‌یه‌دا، ژنێڤ2 بۆ ماوه‌ی دووحه‌فته دواده‌که‌وێت.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.