دوو شه‌ممه‌ 7 تشرینی یه‌كه‌م 2024

1400 كوژراو لە شەڕی نێوان داعش‌و نەیارانی سوریە

چاودێری مافی مرۆڤی سوریە رۆژی پێنج شەممە 3ی رێبەندان لە راپۆرتێكیدا ئاماژەی بەوەدا لە ماوەی تێكهەڵچوونەكانی 20 رۆژی رابردووی نێوان گروپی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق‌و شام ناسراو بە داعش سەر بە ئەلقاعیدەو نەیاران بەشار ئەسەد 1400 كەس كوژران.

ئەم رێكخراوە ئاماژەی بەوەدا، شەڕی نێوان داعش‌و نەیارانی بەشار ئەسەد لە پارێزگاكانی حەڵەب‌و ئەلرقە لە باكووری سوریە، ئەدلەب‌و دیرئەلزور‌و حەماو حەمس لە ناوەندی ئەو وڵاتە روویداوە.
چاودێری مافی مرۆڤی سوریە ئەوەشی زیادكرد، 760 كەس لە چەكدارانی ئیسلامگەرا‌و ئەرتشی ئازادی سوریە لە شەڕی راستەوخۆ یان دانانی بۆمب گیانیان لەدەستداوە. هاوكات گروپی داعش لەو ماوەدا 113 كەسی لە ناوچە جۆراوجۆرەكانی سوریە ئێعدامكردووە.

گروپی داعش لە دوو هەفتەی رابردوو لە چەندین ناوچەی گەورە لە حەڵەب‌و ئەدلەب پاشەكشەی كردوە‌و ئەمە لە حاڵێكدایە كە ئەم گروە شاری ئەلرقە لە باكووری سوریەی لە ژێر كۆنتڕۆڵ دایە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.