یه‌ك شه‌ممه‌ 13 تشرینی یه‌كه‌م 2024

ئەمریكا: دوایین وتووێژ لەگەڵ ئێران مانگی رێبەندان بەڕێوە دەچێ

دەوڵەتی ئۆباما چاوەڕێی ئەوەیە وتووێژە ناوكیەكانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران‌و هێزەجیهانیەكان كە بڕیارە ماوەی چەند رۆژی دیكە بەڕێوە بچێت، لە كۆتاییەكانی مانگی رێبەندانی ئەمساڵ بگاتە دوا ئەنجامەكانی خۆی.

بە وتەی هاوكارانی ئەندامانی كۆنگرەی سەنا، ئەمریكا‌و هاوپەیمانیان لە ئێستادا لە حاڵی وتووێژ‌و راگۆڕینەوە بە مەبەستی هەنگاوەكانی داهاتووی خۆیان لە وتووێژە ناوكیەكان لەگەڵ ئێرانن.

لە لایەكی دیكەوە محەمەد جەواد زەریف وەزیری كاروباری دەرەوەی ئێران رۆژی چوارشەممە 2ی رێبەندان رایگەیاند، كۆشكی سپی لە رێككەوتنی ناوكی ئەم دواییانە لەگەڵ ئێران سەبارەت بە بەڵێنەكانی كۆماری ئیسلامی كۆمەڵێك ناڕاستی بڵاو كردوتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەداوە ئێمە تەنیا بەڵێنی ئەوەمانداوە كە ئۆرانیۆمی باڵای 5 لەسەد بەرهەم نەهێنین‌و ئەمەش لە حاڵێكدایە بەرهەمهێنانی ئۆرانیۆمی سەرەوەی 5 لە سەد دەتوانێ بۆ بەرهەمهێنانی بۆمبی ناوكی كەڵكی لێوەربگیردرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.