شه‌ممه‌ 5 تشرینی یه‌كه‌م 2024

7 که‌س له کرماشان له سێداره‌دران؛ هه‌واڵنێران داوایه‌ک ئاراسته‌ی کۆماری ئیسلامی ده‌که‌ن

چالاکانی مافی مرۆڤ بڵاویان کرده‌وه، ئه‌مرٶ پێنجشه‌مه 7که‌س له زیندانیانی به‌ندیخانه‌ی دیزڵاوای کرماشان له سێداره‌دراون. راگه‌یاندنی کۆماری ئیسلامی تاوانی ئه‌و 7 که‌سه‌ی قاچاخی ماده هۆشبه‌ره‌کان راگه‌یاندووه.

دوێنێ چوارشه‌مه‌ش له‌ شاری بانه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئێران 12 که‌سیان به‌ تاوانی بازرگانی کردن به‌ دۆلاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کرد که تا ئێستا‌ چاره‌نووسیان نادیاره.

خێرایی‌و ژماره‌ی زۆری ئێعدامه‌‌کان له ئێران کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی نیگه‌ران کردووه‌و له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئه‌مڕۆ ئه‌حمه‌د شه‌هید هه‌واڵنێری تایبه‌ت به مافی مرۆڤ له ئێران‌و کرینتۆف هێنز هه‌واڵنێری تایبه‌ت به له‌سێداره‌دانه به‌په‌له‌و دوور له یاساکان داوایان له به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی کردووه ئێعدامه‌کان رابگرێت.

به پێی ئه‌و راپۆرته له دوو حه‌فته‌ی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا لانیکه‌م 40که‌س له سێداره‌ دراون‌ که له‌و ژماره‌یه 33که‌سی له حه‌فته‌ی رابردوودا روویداوه.

راپۆرته‌که زیادی ده‌کات ژماره‌ی ئێعدامه‌کان له ساڵی رابردوودا لانیکه‌م 625که‌س بووه که برێتییه له 25ژن‌و ده‌یان زیندانیی سیاسی.

ئه‌حمه‌د شه‌هید له راپۆرته‌که‌یدا رایگه‌یاندوو: ‘له‌سێداره‌دانی به‌رده‌وامی به‌ندکراوان به هۆی سوودوه‌رگرتن له ئازادیی کۆبوونه‌وه‌و پێکهێنانی گروپ‌و نه‌ته‌وه‌ی جیاوازه‌وه دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ بنه‌ماو نۆرمه‌ گشتی‌و جیهانییه‌کانی مافۆ مرۆڤدا هه‌یه.’

له راپۆرته‌کاندا، تاوانی زۆربه‌ی ئێعدامییه‌کان، گواستنه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر، تێکدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی‌و دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ خوا راگه‌یه‌نراوه.

هه‌واڵنێرانی تایبه‌ت رایانگه‌یاندووه: ‘بۆ جارێکی تر داوا له ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌که‌ین وه‌کوو ئه‌ندامێکی چالاکی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی، جوابی ئه‌رێنیی بداته‌وه به داواکارییه‌که‌مان له سه‌ر راگرتنی له‌سێداره‌دانه‌کان، به‌تایبه‌ت له سه‌ر که‌سانی سیاسی‌و تاوانباران به ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان.’

هه‌واڵنێران هه‌روه‌ها پێداگرانه داوایان له ئێران کردووه که سزای له‌سێداره‌دان سنووردار بکاته‌وه به ‘هه‌ندێ حاڵه‌تی تایبه‌ت له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان’دا.

ماوه‌یه‌ک پێشتریش کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تیی دیاری ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ی ئێران له که‌مپه‌ینێکدا به ناوی ‘لگام’ (هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌نگاوبه‌هه‌نگاوی له‌سێداره‌دان) داوایان له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی کۆماری ئیسلامیی کردبوو که له‌سێداره‌دانی منداڵانی خوار ته‌مه‌نی یاساو هه‌ڵواسینی تاوانباران له پێش چاوی خه‌ڵک رابگرێت، که به توندی له لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ری‌و که‌سایه‌تییه ئایینییه‌کانی ئێرانه‌وه وڵام دراوه.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.