دوو شه‌ممه‌ 9 كانونی یه‌كه‌م 2024

به‌رپرسانی ئێرانی: که‌وتنه خواره‌وه‌ی کرێکاران له شوێنی کاریان ویستی خوا بوو

نه‌سرین فروته‌نی‌و ئازه‌ر حه‌ق‌ نه‌زه‌ری ئه‌و دوو ژنه کرێکاره‌ن که حه‌فته‌ی رابردوو له ئاکامی که‌وتنه‌خواره‌وه له شوێنی کاریان گیانیان له‌ده‌ستدا.
هه‌واڵنێرییه‌ ناوخۆییه‌کانی ئێران رایانگه‌یاند، له کارگه‌یه‌کی بچووک له شه‌قامی ‘جمهوری’ تاراندا ئاگر که‌وته‌وه‌و دوای ئه‌وه‌ی کرێکاره‌کان، ئاگرکوژێنه‌وه ئاگادار ئه‌که‌‌نه‌وه، ئه‌چنه به‌ر په‌نجه‌ره‌کان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خنکێن، ته‌نیا شوێنێک بۆ هه‌ناسه‌دان بووبێت، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئاگرکوژێنه‌وه له شوێنه‌که ئاماده ده‌بن، نه پله‌یان پێده‌بێت بۆ هێنانه‌خواره‌وه‌ی کرێکاران‌و نه‌ش دۆشه‌که تا رایخه‌ن‌و کرێکاران خۆیان فڕێده‌نه خواره‌وه.

به‌و شێو‌ه‌یه‌و دوای ئه‌وه‌یکه هه‌ر دوو کرێکاری ژن نه‌سرین فروته‌نی‌و ئازه‌ر حه‌ق‌ نه‌زه‌ری به‌رگه‌ی تینی گه‌رماکه ناگرن، له ترسی ئاگرتێبه‌ربوون خۆیان فڕێدایه خواره‌وه‌و ده‌ست به‌جێ گیانیان له ده‌ستدا.

کرێکاری پیاو، که له وێنه‌کاندا دیاره، تا دواسات خۆی گرت‌و نزیک له‌وه‌ی خۆی فڕێ بداته خواره‌وه، پله‌یه‌کی فریا ده‌که‌وێ‌و رزگاری بوو. حسه‌ین جه‌عفه‌ری ناوی ئه‌و کرێکاره‌یه.

شایانی باسه ئاگرکوژێنه‌وه‌و شوێنه پێوه‌ندیداره‌کانی تر وتویانه: ئه‌وان هه‌وڵی خۆیان داوه بۆ رزگارکردنی ئه‌و سێ که‌سه‌و مردنی ئه‌و دوو ژنی کرێکاره، به ویستی خوا بووه.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.