پێنج شه‌ممه‌ 3 تشرینی یه‌كه‌م 2024

نەتەوەیەكگرتووەكان لە بەرزبوونەوەی رێژەی ئێعدامەكان لە ئێران نیگەرانە

رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان رۆژی چوارشەممە بە دەركردنی راگەیاندنێك داوای لە كۆماری ئیسلامی ئێران كرد كە رەوتی ئێعدامەكان لە ئێران رابگرێت‌و بەمشێوە نیگەرانی خۆی لە بەرزبوونەوەی رێژەی لە سێدارەكان لەو وڵاتە دەربڕیوە.

دەفتەری مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان دەڵێت، راپۆرتەكان باس لەوەدەكەن، لانیكەم 40 كەس لە ماوەی یەكمانگی رابردوو لە ئێران ئێعدامكراون. ئەم دەفتەرە هاوكات ئاماژەی بەوەدا، كۆی 625 لە ماوەی ساڵی 2013 لە ئێران ئێعدامكراون كە بەشێك لەوانە بەندكراوی سیاسی‌و بەشێكی دیكەشیان تاوانی قاچاخی مادەسڕكەرەكانیان لەسەر بووە.

ئەمە لە كاتێكدایە كە تا ئێستا كۆماری ئیسلامی هیچ دژكردەوەیەكی لە بابەت راگەیاندنەكەی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان نیشان نەداوە‌و هاوكات جەواد لاریجانی سەرۆكی دەزگای قەزایی هاوڕێ لەگەڵ براكەی جەواد لاریجانی سەرۆكی ستادی مافی مرۆڤ چەندین جار پشتگیریان لە رەوتی ئێعدامەكان لە ئێران كردووە.

لە ماوەی یەكمانگی رابردوو رێكخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی‌و چاودێری مافی مرۆڤ خوازیاری راگرتنی ئێعدامەكان لە ئێران بوون.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.