پێنج شه‌ممه‌ 3 تشرینی یه‌كه‌م 2024

ئاكسفام: داراییەكانی 85 دەوڵەمەندی جیهان نیوەی دانیشتووانی جیهانە

ئاكسفام رایگەیاند، داراییەكانی 85 دەوڵەمەندی گەورەی جیهان لەگەڵ كۆی داراییەكانی نیوەی هەژارەكانی جیهان بەرابەرن.

ئاكسفام كە گرۆپێكی لایەنگری مافی مرۆڤە رۆژی دووشەمەی 21ی ژانویە توێژینەوەیەكی لە بابەت نابەرابەری لە ئاستی جیهان بڵاوكردەوە. ئەم توێژینەوە پێش بەڕێوەچوونی رێبەرانی دەوڵەتی‌و ئابووری لە كۆبوونەوەی ئابووری جیهانی داوس لە سویسە كە ئێستا لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.
بە پێی ئەم راپۆرتە، دەوڵەمەندەكانی جیهان بە كەڵك وەرگرتن لە پێگەی سیاسی خۆیان ماڵیاتێكی كەمتر دەدەن‌و داراییەكانیان دەشارنەوە‌و لە دژی بەرژەوەندیەكانی خەڵكی كەمداهات دەجووڵێنەوە.

ئاكسام ئاماژە بەوە دەكات لە دەیەی رابردوو، رێژەی میلیاردرەكان لە وڵاتی هێند 10 ئەوندە بووە ئەویش لە حاڵێكدا كە سیاسەتی ئابووری رۆژئاوا بە شێوەی گشتی گوشارێكی زۆری خستوەتە سەر چینی مامناوەند‌و هەژار. هاوكات لە ئەفریقا‌و شیركەتە گەورە نێونەتەوەییەكان كە پێگەی سیاسی خۆیان خستوەتە گەڕ بۆ ئەوەی لە دانی ماڵیات خۆیان بدزنەوە، سەرچاوە دەوڵەتیەكان بۆ خەبات دژی هەژاری كەم بوویەوە.

لە كۆتاییدا ئاكسفام داوای لە رێبەرانی گەورەی ئابووری هەیئەتی دەوڵەتی بەشدار لە كۆبوونوەی ئابووری جیهانی لە داوس كردووە كە لە بەرنامە دەوڵەتیەكانی خۆیان بۆ پشتیوانی لە چینەكانی مامناوەند‌و كەمداهات بەرگری بكەن. هاوكات پشتگیریی لە بەرابەربوونی حەقدەستەكان بكەن‌و خۆبواردنی دەوڵەمەندەكان لە دانی ماڵیات‌و هەوڵدان بۆ كۆكردنەوەی سەروەتی لە رادەبەدەر بەرتەسك بكەنەوە.

ئەم گروپە داوای لە سەرجەم بەشدارانی كۆبوونەوەی داوس كردووە كە بە مەبەستی جیهانیی واتە كۆتایی هێنان بە نابەرابەری لە سەرتاسەری جیهان بگەنە رێككەوتنێكی هاوبەش.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.