سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

چاودێری مافی مرۆڤ: دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران نالەبارە

رێكخراوی چاوێری مافی مرۆڤ لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا رەخنەی لە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران گرتوو وتی پرسی ریزگرتن لە مافی مرۆڤ لە ئێران هیچ گۆڕانكاریەكی بەسەردا نەهاتووە.
راپۆرتەكە باس لەوەدەكات، سەرەڕای بەڵێنەكانی روحانی سەرۆك كۆماری ئێران لە بابەت رێزگرتن لە مافی مرۆڤ، بەڵام لە هەندێك شوێن پێشێلكاریی زۆر جیددی بەرانبەر مافی مرۆڤ كراوە. ئەمە لە كاتێكدایە كە بەرپرسانی كۆماری ئیسلامیی چەندین جار ئەم تاوانانەیان رەتكردوتەوە‌و رایانگەیاندووە، راپۆرتەكەی چاودێری مافی مرۆڤ دوور لە راستیە‌و بە شێوەیەكی سیاسی داڕێژراوە.

لە میانەی راپۆرتەكە هاتووە، تا ئێستا كۆماری ئیسلامیی رێگەی بە ئەحمەد شەهید هەواڵنێریی تایبەتی مافی مرۆڤی نەتەوەیەكگرتووەكان نەداوە كە سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران سەردانی ئەو وڵاتە بكات. فەراز سانعی توێژەری بەشی ئێرانی لە چاودێری مافی مرۆڤ ئاماژەی بەوەدا، سەرەڕای ئەوەی گوتاری دەوڵەتی رووحانی لە بەراورد لەگەڵ دەوڵەتی پێشوو جیاوازیی هەیە، بەڵام دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران هیچ گۆڕانكاریەكی بەسەردا نەهاتووە.

لە كۆتایی راپۆرتەكەدا هاتووە، چاودێری مافی مرۆڤ داوای لە حەسەن روحانی كردووە كە بە شێوەی ئاشكرا دژی پێشێلكاریەكانی مافی مرۆڤ لە لایەن دەزگا ئیتلاعاتی‌و ئەمنیەتیان هەڵوێست بگرێت‌و بەڵێنەكانی سەردەمی هەڵبژاردنی خۆی جێبەجێ بكات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.