ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه چله‌ی رۆژنامه‌نووس کیومه‌رس مه‌نسوری له هۆڵی ته‌وار له سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو. په‌یامنێری زاگرۆس‌پۆست له سلێمانییه‌وه رایگه‌یاند ئێواره‌ی ئه‌مڕۆو دوای 40رۆژ به سه‌ر مه‌رگی رۆژنامه‌نووسی سنه‌یی له سلێمانی، رێوڕه‌سمێکی رێزگرتن له‌و رۆژنامه‌نووسه ناسراوه به‌ڕێوه‌چوو.
له رێوڕه‌سمه‌که‌دا رێز له کار‌و خه‌باتی رۆژنامه‌گه‌ریی کیومه‌رس مه‌نسوری گیراو بێهنام مه‌نسووری، برای کیومه‌رس وتاری بنه‌ماڵه‌که‌یانی خوێنده‌وه. کیومه‌رس مه‌نسوری ته‌مه‌ن 34ساڵ، 40رۆژ پێش‌و به هۆی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی خوێنه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی سلێمانی کۆچی دوایی کرد‌و له گۆڕستانی سه‌یوان‌ی ئه‌و شاره به خاک سپێردرا.