شه‌ممه‌ 18 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / ئێران / به‌رپرسێکی کۆماری ئیسلامی له یه‌مه‌ن کوژرا

به‌رپرسێکی کۆماری ئیسلامی له یه‌مه‌ن کوژرا

دوێنێ شه‌مه مه‌رزیه ئه‌فخه‌م، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی رایگه‌یاند به‌رپرسێکی حکومه‌تیی کۆماری ئیسلامی که ئه‌و به دیپلۆمات ی ناو برد له یه‌مه‌ن کوژراوه.

ئه‌فخه‌م به هه‌واڵنێریی حکومه‌تیی ئیرنای راگه‌یاندووه: ‘چه‌ند تێرۆریستێک ویستوویانه ئه‌بولقاسم ئه‌سه‌دی ته‌مه‌ن 57ساڵ بڕفێنن، که ناوبراو روبه‌رویان بووه‌ته‌و‌ه‌و له ئاکامدا ته‌قه‌یان لێ کردووه‌و دوای چه‌ند کاتژمێر مردووه’.

به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی ده‌ڵێن ئه‌وه بۆ جاری دووه‌مه که‌سانی ئه‌وان له یه‌مه‌ن ده‌که‌ونه به‌ر هێرشی نه‌یارانیانه‌وه.

تا ئێسته هیچ گروپێک به‌رپرسایه‌تیی ئه‌و هێرشه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ، به‌ڵام کاردانه‌وه‌ی فه‌رمیی ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ن ئاماژه بۆ گروپه توندڕه‌وه ئیسلامیه‌کان ده‌کات.

شایانی باسه له ماوه‌‌ی رابردوودا، ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی دوابه‌دوای ئاڵۆزیی نێوان توندڕه‌وه ئیسلامییه‌کان‌و به تایبه‌ت سه‌له‌فییه‌کان دژ به چه‌کدارانی به‌شار ئه‌سه‌دو به‌هێزبوونیان له عێراق، بۆ یه‌که‌م جار سه‌له‌فییه‌تیان به ‘مه‌ترسیه‌کی گه‌وره’ بۆ سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌که‌ زانیوه‌و له زۆربه‌ی خوتبه‌کانی نوێژی هه‌ینی رابردوودا، به‌رنوێژان به‌شی سیاسیی قسه‌کانیان ته‌رخان کردبوو بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی سه‌له‌فیه‌ت.

بابەتی هاوپۆل

بەوێنە.. ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە بەرز دەبێتەوە

بەهۆی بوومەلەرزەكەی شەوی رابردوو لەپارێزگار كرماشان تا ئێستا لانیكەم 348 كەس گیانیان لەدەستداوە‌و نزیكەی 7000 …