دوو شه‌ممه‌ 29 ئایار 2023

كوژرانی 37 كۆڵبەری كورد لە ساڵی رابردوو

بە پێی ئامارەكان لە ماوەی ساڵی رابردوو واتە 2013ی زایینی لە ئاكامی تەقەی هێزە ئینتزامی‌و چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیی بەرانبەر كۆڵبەرانی كورد لە سەر سنوورەكان، 37 كۆڵبەر گیانیان لە دەستداوە‌و 56 كۆڵبەری دیكەش برینداربوون.
هاوكات شەوی چوارشەممەی رابردوو كۆمەڵێك لە كۆڵبەرانی كورد لە ناوچەی ئالانی سەردەشت كەوتنە بۆسەی هێزە ئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامیی‌و پاش تەقەكردن كەسێك گیانی لەدەستدا‌و یەك كەسی دیكەش برینداربوون. واحید تەوفیقی ئەو لاوە تەمەن 25 ساڵەیە كە بە هۆی قووڵبوونی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.
كۆڵبەریی ئەو پیشەیە كە لە سەر سنوورەكان خەڵكانی زۆر لە ناوچە كوردنشینەكان بۆ دابینكردنی ژیانیان پەنای بۆ دەبەن‌و ئەمەش ساڵانە زیانێكی زۆری گیانی‌و ماڵی لێدەكەوێتەوە‌و تا ئێستاش كۆماری ئیسلامی هیچ چارەسەرێكی بۆ ئەم قەیرانە نەدۆزیوەتەوە‌و بەرانبەر ئەم دیاردەیە كە بۆ خۆی خۆلقێنەریەتی، كەمترخەمی نواندووە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.