دوو شه‌ممه‌ 27 ئایار 2019
ماڵەوە / ئێران / قسه‌کردنی مه‌عسومه‌ ئیبتکار له نوێژی هه‌ینی هه‌ڵوه‌شایه‌وه

قسه‌کردنی مه‌عسومه‌ ئیبتکار له نوێژی هه‌ینی هه‌ڵوه‌شایه‌وه

هه‌واڵنێرییه حکومه‌تییه‌کان له ئێران هه‌واڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی قسه‌کردنی مه‌عسومه ئیبتکار سه‌رۆکی رێکخراوی ژینگه‌‌پارێزیان راگه‌یاند که بڕیار بوو له نوێژی هه‌ینیی ئه‌مڕۆی تاراندا به‌ڕێوه‌بچێت.

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له رۆژانی رابردوودا هه‌واڵی قسه‌کردنی ئیبتکار بڵاو بووه‌وه وه‌ک یه‌که‌م ژنێک که له مێژووی نوێژی هه‌ینی له ئێران قسه بکات. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی نوێژی هه‌ینی رایگه‌یاند محه‌مه‌دهادی حه‌یده‌رزاده به بۆنه‌ی حه‌فته‌ی هه‌وای پاک له نوێژی هه‌ینی قسه ده‌کات.

تائێسته هۆکاری قسه‌نه‌کردنی ئیبتکارو جێگرتنه‌وه‌ی له لایه‌ن حه‌ید‌رزاده‌وه رانه‌گه‌یه‌نراوه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌کان باسیان له دژایه‌تیی که‌سایه‌تییه ئایینییه‌کانی به‌شداربوو له نوێژی هه‌ینی کردووه له گه‌ڵ قسه‌کردنی ژنێک له مینبه‌ری نوێژی هه‌ینییه‌وه.

محمدهادی حیدرزاده، حفاظت محیط زیست تهران

وێنه: محه‌مه‌‌دهادی حه‌یده‌رزاده، به‌ڕێوه‌به‌ری ژینگه‌پارێزی تاران.

 

بابەتی هاوپۆل

سادق لاریجانی: ئێمە لە ئێران زیندانی سیاسیمان نییە

سادق لاریجانی، سەرۆکی دەزگای دادوەریی ڕژیمی ئێران وێرای ڕەخنە لەو کەسانەی کە داوای ئازاد کردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.