پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

لە قوتابخانەكانی سەقز گوشاری ئابووری دەخرێتە سەر قوتابیان

ناوەندی وەزارەتی پەروەردە لە شاری سەقز بە شێوەیەكی سیستماتیك‌و لە رێگەی بەرپرسانی خۆیەوە، گوشاری ئابووری دەخەنە سەر قوتابیان و هەر دوو مانگ جارێك داوای یارمەتی پووڵی لە بنەماڵەكانیان دەكەن.

باوكی قوتابیەك لە شاری سەقز رایگەیاند، پاش سەردانم بۆ قوتابخانەی ( ر ) ناڕەزایەتی خۆم بەرانبەر بەرپرسانی قوتابخانە دەربڕیوە‌و پێیانم وتووە كە من‌و زۆربەی ئێمە كرێكارین‌و لەم دۆخەی ئێستادا داواكردنی پووڵ‌و یارمەتی ئێوە گوشارێكی زۆر دەخاتە سەر ژیانی ئێمە، بەڵام بەرپرسی قوتابخانەكە لە وەڵامدا هەڕەشەی ئەوەیكردووە ئەگەر دەتەوێت منداڵەكەت لەم قوتابخانە بخوێنێت دەبێ ئەو یارمەتیە بدەیتە قوتابخانە.

سەرەڕای سەردانی هەندێك لە بنەماڵەی قوتابیان بۆ وەزارەتی پەروەردەی شارەكان، تا ئێستا هیچ وەڵامێكی دروست بە سكاڵاكانیان نەدراوەتەوە‌و وتوویانە كە ئەمە بڕیارێكە لە ناوەندەوە هاتووە‌و پێویستە هەمووان یارمەتیدەر بین.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.