ماڵەوە / جیهان / راپرسیی لەسەر یاسای بنەڕەتیی میسر بەڕێوەچوو

راپرسیی لەسەر یاسای بنەڕەتیی میسر بەڕێوەچوو

راپرسیی یاسای بنەڕەتیی نوێی میسر كە لە رۆژی سێشەممە 24ی بەفرانبار دەستیپێكرد شەوی چوارشەممە كۆتایی پێهات.

ئەم راپرسیە شەش مانگ پاش وەلانانی محەممەد مورسی سەرۆك كۆماری پێشووی میسر لە دەسەڵات بەڕێوەچوو. ئیخوان ئەلموسلیمین ئەم راپرسیەی بایكوت كردبوو.
یاسای بنەڕەتیی نوێی میسر رەشنووسی دەستكاریكراوی سەردەمی سەرۆك كۆماریی مورسیە كە كۆمیتەیەكی 50 كەسی بە سەرپەرشتی عومەر مورسی وەزیری پێشووی میسر ئامادەی كردووە.

لایەنگرانی یاسای بنەڕەتیی نوێ ئاماژە بەوە دەكات، چاكسازیە ئەنجامدراوەكانی تایبەت بە ئازادیە تاكەكەسیەكان، مافی كەمایەتی ئایینی‌و مافی ژنان مسۆگەر دەكات.

بابەتی هاوپۆل

لاوێکی بەندکراوی مەھابادی لە ژێر ئەشکەنجە گیانی لەدەستدا

لاوێکی کوردی خەڵکی شاری مەھاباد، لە ژێر ئەشکەنجەی ھێزەکانی رژیم گیانی لەدەستدا. دانیال زەینۆلعابدینی لاوێکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.