یه‌ك شه‌ممه‌ 1 ئه‌یلول 2024

نۆبلی‌ ئاشتی‌، لەیلا زانا له‌راپرسی‌ سایتێكی‌ نۆروێژیدا له‌پله‌ی‌ یه‌كه‌مدایه‌

ئەگەرچی کۆمیتەی نۆبڵ خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی‌ ئاشتی‌ بۆ ئەمساڵ دەستنیشانکردوە، بەڵام له‌راپرسی‌ سایتێكی‌ نۆروێژیدا ژنە سیاسەتوانی کورد، لەیلا زانا، بەرێژەی زیاتر لەسەدا شەست لەپێشەوەیە.

شوان حه‌مه‌، ئاوێنه‌نیوز: سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ کۆمیتەی نۆبڵ رۆژی هەینی رابردو لەدواکۆبونەوەی خۆیدا خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی‌ ئاشتی‌ بۆ ئەمساڵ دەستنیشانکردوە، بەڵام سایتی ئەی بی سی نۆروێژی راپرسیيەکی ئەنجامداوە، لەو راپرسیەدا ژنە سیاسەتوانی  کورد، لەیلا زانا، بەرێژەی زیاتر لەسەدا شەست لەپێشەوەیە.

بەوپێیەی کۆمیتەكه‌ دوابڕیاری خۆی داوەو خاوەنی خەڵاتەکەی دیاریکردوە، چاوەڕوان ناکرێت ئەنجامی راپرسیەکە کاریگەری لەسەر بڕیارەکەی کۆمیتەی نۆبڵ دابنیت.

لەیلا زانا، ژنە سیاسەتوانی کورد خاوەنی خەڵاتی تۆخۆلۆسکی ئەوروپیەو پێشتر نزیکەی دە ساڵ لەتورکیا زیندانیکراوە.

چاودێران لەو بڕوایەدان کچە چالاکوانی پاکستانی، مەلالا یوسفزانی، تەمەن ١٦ ساڵ کە پێشتر لەلایەن چەکدارانی تاڵیبانی ئەفغانی تەقەی لێکرا، شانسی پێبەخشینی خەڵاتی نۆبڵی لەکاندیدەکانی تر زیاتره‌.

یوسفزای، لەبواری مافی کچان‌و پەروەردەو خوێندندا چالاکەو تائێستا چەندین خەڵاتی تری پێبەخشراوە.

خەڵاتی نۆبل بۆ ئاشتی لەساڵی 1901ەوە ساڵانە دەدرێت بەو کەسایەتی‌و ناوه‌نده‌ی‌ زۆرترین رۆڵی هەبوبیت لەبەرقەرارکردنی ئاشتی لەجیهاندا.

لینکی ڕاپرسیەکە

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.