سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

فه‌یسبوک‌و پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان/راپۆرت/ شاناز حه‌سه‌ن

فەیسبوک لەئێستادا بووه‌تە تۆڕێکى کۆمەڵایەتىی به‌ربڵاوو زۆربەى چین‌و توێژە جیاجیاکانى کۆمەڵگە بە بەردەوامى بەکارى دەهێنن.
ئەوەى لێرەدا زۆر گرنگە ئه‌وه‌یه که گەنجان بۆچى ‘بەتایبەتى’ فەیسبوک بەکاردەهێنن؟ ئایا فەیسبوک بووه‌تە خزمەتگوزاریەک،  یا به‌تەنیا بۆ کاتبەسەربردنە؟
ئەمانە هەموو پرسیار گەلێکن کە دەکرێت بە کۆمەڵێک ڕاى جیاواز شرۆڤەیان بکەین.
دیمەن‌ى 22ساڵ کە خوێندکارى زانکۆیە‌و بە بەردەوامى رۆژانە فەیسبوک بەکاردەهێنێت، رۆژانە نزیکەى 5 کاژێر لەکاتى خۆى بەم تۆڕەوە بەسەر دەبات‌و وتى:” تەنیا بۆ کات بەسەربردنە‌و هیچ سودێکى نیە”.
هه‌روه‌ها ئاماژەشى بەوەدا کە ڕاستە لەوانەیە وەک بەشێک لە خزمەتگوزارى بەکاربهَنرێت، بەڵام پێشى وابوو کە ” پەیوەندیەکانى کاڵ کردۆتەوە”، چونکە  هەندێک جار کە ئەتەوێت هەواڵى دۆستێکت بپرسیت لە رێگەى فەیسبوکەوە دەیپرسیت، کە لەکاتێکدا جاران لەوانەیە پەیوەندیەکە گەرم تر بوایە بە تەلەفۆن یان بینین بوایە.
هاوکات، دێکان یش پێى وابوو کە فەیسبوک تۆرێکى پڕ خزمەتگوزاریە‌و وتى:” لەرێگەیەوە ئاگادارى هەواڵى هاورێکانت دەبیت‌و زیاتر لێیان نزیک دەبیت”. به‌ڕای دێکان، ‘ پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانى توندوتۆڵ کردۆتەوە’. ناوبراو نمونەى بەوە هێنایەوە کە ‘جاران لەوانەیە لەبەر بێ سەنتى، یاخود بێ کاتى هەواڵى هاورێیەکت نەپرسیبێت، بەڵام لەڕێگەى ئەم تۆڕەوە کە هاورێکەتت بینى لە خەت بوو بیرت دەکەوێتەوە‌و هەواڵى دەپرسیت’. ئەم کچە باسى لەوەش کرد کە فەیسبوک بێت یان تۆڕێکى تر ” دەتوانرێت بە باش یان خراپ بەکاربهێنرێت”.
لەبارەى ئەوەى کە ئایا فەیسبوک باشە بۆ گەنجان یان خراپ، دێکان پێى وابوو کە کەسەکان خۆیان خزمەتگوزاریەکە  باش یان خراپ دەکەن، کە ئەوەش کەسایەتیەکە دەردەخات.
یەکێکى تریش لەو گەنجانەى کە زۆر فەیسبوک بەکاردەهێنێت‌و پێى وایە کات زۆر دەبات‌و هیچ سودێکى نیە هاوکاره. ئه‌و وتى: ” فەیسبوک کات زۆر دەبات، هەر بۆیە پێشم وایە سودێکى وەهاى نیە کە شایەنى باسکردن بێت”.
لەهەمان کاتدا لەبارەى زیانەکانیشیەوە وتى:”هەموو کەس بەدەستی خۆیەتى که ئەو تۆڕه باش یان خراپ بەکاربهینَت”. ئەم کورە جیاواز لە گەنجەکانى تر ئێستا وازى لە بەرکارهێنانى هێناوە‌و رایگه‌یاند:”راستە لە هەواڵى زۆر شوێن ئاگادار بوم،  بەڵام ماوەیەکى زۆر بوو کە لە خوێندنەوەى کتیب و رۆژنامەکان دوورى خستبومەوە، بۆیە ئیستا بەکارى ناهێنم”.
توێژەرێکیش هاوڕایە لەگەڵ هاوکارو پێى وایە کە فەیسبوک خاڵى هەرە لاوازى ئەوە‌یه کە گەنجان لە خوێندنەوەى چاپکراوەکان دور کردۆتەوە‌و ئەوەشى بە ‘ئاستێکى ترسناک’  وەسف کرد.

فەیسبوک، بووه‌تە ژنى دووەم!
ک.م 31ساڵ کە باوکى دوو منداڵە، فەیسبوک وەک ژنى دووەمى ناو ئەبات‌و ئەڵێت: “من رۆژ تا ئیوارە لە سه‌ر کارم، بەڵام شەوێک نەچمە فەیسبوک ناتوانم بژیم، هەست ئەکەم چون کە نەیەمە ماڵەوە ژنەکەم لێم ئەپرسێتەوە و چاوەڕێم ئەبێت، وا ئەزانم فەیسبوک‌و هاورێکانیشم چاوەڕێمن”.
ئەم کوڕە لەگەڵ ئەوەى کە ژنەکەکى هەموو شەوێک شەڕێکی له‌گه‌ڵ ئەکات، بەڵام ناتوانێت واز لە فەیسبوک بهێنێت‌؛ ناوبراو وتى:” تازە گیرۆدەى فەیسبوک بووم، لەگەڵ شەڕى زۆرى ژنەکەشم ناتوانم وازى لێبهێنم”.
ئه‌و کوڕه ئەوەشى نەشاردەوە کە لە فەیسبوکدا هەموو قسەیەک دەکرێت‌و ئاماژەى بە وەدا کە بێ شەڕ زۆر قسە دەکرێت، “هەر ئەوەشە که منى گرێداوه به فه‌یسبوکه‌وە”.
جەلال لاوێکی تره‌و هەموو شەوێک تا پێنج ى بەیانى لە فەیسبوکە. ئه‌ویش باس لەوە دەکات کە ئه‌گه‌ر ژنیش بهێنێت ناتوانێت‌واز لە فەیسبوک بهێنێت، چونکە زۆر هۆگرى بووە‌و ئەتوانێت کاتى خۆى بۆ تەرخان بکات.
ئەم کوڕە باسیش لەوە دەکات کە فەیسبوک تەنیا قسە کردنە، بەڵام ئەتوانیت کاتى بیتاقەتى خۆتى پێ بەسەر بەریت‌و وتى: “فەیسبوک وەک هاوڕێیەک هەموو کات لەگەڵمایە”.
جەلال پێى وایە هیچ شتێک ناتوانێت جێگەى فەیسبوکى بۆ بگرێتەوه‌و باسى لەوەکرد کە  شەوى وا هەبووە دووسێ هاوڕێ لاى بون، بەڵامنه‌یتوانیوه فه‌یسبوک نه‌کاته‌وه.
هەڵۆ کە  هەشت ساڵە هاوسەرگیرى کردووە‌و سێ ساڵە فەیسبوک بەکاردەهێنێت، دان بە ئەوەدا دەنێت کە تا پێش بەکارهێنانى فەیسبوک هیچ کێشەیەکى لەگەڵ هاوسەرەکەى نەبووە‌و هەر لەگەڵ بەکارهێنانى‌و زۆر گیرۆدەبون پێوەى کێشەى زۆر کەوتۆتە نێوانیان؛ تەنانەت ئێسته  وا له یه‌ک بیزار بوون  کە دوو جار بۆ جیابونەوە چون بۆ دادگاو بە زۆرى ماڵەوەیان پەشیمانبوونەوە.
ئەم کوڕە زیاتر باسى خۆى کردو وتى: ” کێشەى من ئەوەیە شەوێک بێ فەیسبوک ناژیم، بۆیە ژنەکەشم ئەوەم لێ قبوڵ ناکات”.
نیان عوسمان توێژەرى کۆمەڵایەتى باس له‌وه ده‌کات کە فەیسبوک بەدەر لە کات بەفیرۆدانێکى زۆر، کێشەى بۆ زۆربەى خێزانەکانیش دروست کردووه”.
ئەم توێژەرە ئامۆژگارى بۆ هەموو گەنجان ئەوەبوو کە خوێندنەوە چینێکى رۆشنبیر پەروەردە دەکات‌و وتى:” فەیسبوک یش بەکاربهێنن، بەڵام بە ئاستى خۆى‌و لەکاتى خۆیدا، نەک ئه‌وه‌ی هەموو ژیانت ببێت بە فەیسبوک”.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.