ئێران هه‌ست به دوورخرانه‌وه له ژنێڤ2 ده‌کات

له‌گه‌ڵ نزیک بوونه‌وه‌ی کاتی به‌ڕێوه‌چونی کۆنفرانسی ژنێڤ2 هه‌ریه‌که له دوولایه‌نی سه‌ره‌کیی یه‌کلاییکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌کان مه‌رجیان بۆ یه‌کتر داناوه‌.

ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د‌جه‌واد زه‌ریف له درێژه‌ی سه‌ردانی له 4وڵاتی عه‌ره‌بی گه‌یشته عه‌مان‌ی ئوردون‌و له‌گه‌ڵ شای ئه‌و وڵاته‌دا کۆبووه‌وه‌. کۆبونه‌وه‌ی زه‌ریف له‌گه‌ڵ سه‌رۆکانی 4وڵاتی ناوچه دوای ئه‌وه دێت که گومانێکی گشتی له سه‌ر به‌شداریکردنی ئێران له‌و کۆنفرانسه له ئارادایه.

کۆماری ئیسلامی له هه‌ڵوێستی نوێی له‌سه‌ر ژنێڤ2 رایگه‌یاندووه به‌شار ئه‌سه‌د هێڵی سووری کۆماری ئیسلامییه‌و ئه‌وه‌ی وه‌ک مه‌رجی به‌شداری کردنی خۆی له درێژه‌ی دانیشتنه‌کان له‌گه‌ڵ 5+1 ده‌ستنیشانکردووه.

له لایه‌کی تره‌وه ئه‌مڕۆ هه‌واڵی ئاڵوگۆڕی نه‌وت له به‌رامبه‌ر کاڵای نێوان ئێران‌و روسیه بڵاو بووه‌وه‌و ئه‌وه ناڕ‌ه‌زایه‌تیی ئامریکای به‌دواوه بووه. پێده‌چێت ئه‌و هه‌وڵه‌ی کۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی فشارخستنه سه‌ر 5+1 بێت له ئه‌گه‌ری دوورخستنه‌وه‌ی له کۆنفرانسی ژنێڤ2.

نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان 22ی ئه‌م مانگه‌ی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌کان ده‌ستنیشان کردووه‌. ئه‌گه‌رچی کۆماری ئیسلامی به فه‌رمی بانگهێشت نه‌کراوه، به‌ڵام بان کی مۆن به گومانه‌وه باسی له ئه‌گه‌ری به‌شداریکردنی ئێران کردووه.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.