ماڵەوە / هەواڵ / 25به‌فرانبار، ساڵیادی کوشتنی ئیبرایم لوتفوڵایی

25به‌فرانبار، ساڵیادی کوشتنی ئیبرایم لوتفوڵایی

رۆژی چوارشه‌مه 25به‌فرانبار ساڵڕۆژی کوشتنی ئیبرایم لوتفوڵایی چالاکی خوێندکاریی خه‌ڵکی سنه‌یه.

6ساڵ پێش‌و له ڕێکه‌وتی 15به‌فرانباری 86هه‌تاویدا خوێندکاری چالاکی کورد، ئیبرایم لوتفوڵایی دوای ئه‌وه‌ی له کاتی تاقیکردنه‌وه‌‌ی له زانکۆی په‌یام نوری سنه ده‌ستبه‌سه‌رکرا، بێسه‌روشوێن بوو تا 10 رۆژ دواترو له رێکه‌وتی 25به‌فرانبار له ژێر سه‌دان کیلۆ گیراوه‌ی بیناسازیدا چاڵکرا.

ئیبرایم لوتفوڵایی له درێژه‌ی خوێندنیدا یه‌کێک له خوێندکاره چالاکه ناسراوه‌کانی کوردستان‌و زانکۆکه‌ی بوو، که هه‌واڵی کوژرانی چه‌ندین ناڕه‌زایه‌تی‌و خۆپیشاندانی به دوای خۆیدا هێنا.

25به‌فرانبار له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاریی کوردیدا وه‌ک رۆژێکی گرنگ ناو ده‌برێت‌و چه‌ند جارو له لایه‌ن زۆرێک له چالاکانی خوێندکارییه‌وه ئه‌و رۆژه وه‌ک ‘رۆژی خوێندکاری کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان’ ناو براوه.

ابراهیم لطف اللهی

 

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

بەند کراوی سیاسی کورد خەڵکی شاری سەقز چارە نووسی نادیارە

سەرەڕای تێپەڕ بوونی یەک مانگ بە سەر دەستبەسەر کردنی هاوڵاتیەکی کورد، هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.