دوو شه‌ممه‌ 7 تشرینی یه‌كه‌م 2024

بەڕێوەچوونی سمینارێك سەبارەت بە بەرەی كوردستانی لە رۆژهەڵاتی كوردستان

رۆژی هەینی 10ی مانگی ژانویەی 2014ی زایینی بەرانبەر بە 20ی مانگی بەفرانباری ساڵی 1392ی هەتاویی كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ لە هۆتێل چوارچرای شاری هەولێر سمینارێك لە لایەن رێكخراوی ئاشتی بۆ دێمۆكراسی بەڕێوەچوو.
لەو كۆبوونەوەیەدا كۆمەڵێك لە مامۆستایان، كەسایەتی و ئەندامی چەند رێكخراوێكی مەدەنی و چەند رۆژنامەوانێكی سەربەخۆش بەشدارییان كرد. سەرەتای كۆبوونەوەكە بە سرودێك دەستی پێكرد و پاشان بۆ رێزگرتن لە یادی شەهیدانی كوردستان ئامادەبووان چەند ساتێك بە بێ دەنگی بە پێوە راوەستان، دواتر لە 4 پەنێلدا و هەر پەنێلێك لە ماوەی 10 خولەكدا تیشكیان خستە سەر لایەنە جیاجیاكانی گرنگی پێكهێنانی بەرەی كوردستانی و هۆكارەكانی دروست نەبوون و رێنەكەوتنی حیزبە كوردستانیەكان لەسەر ئەم بابەتە شیكردنەوەی بۆ كرا. دواتر هەر كام لە نوێنەری رێكخراوەكان بە ماوەی 5 خولەك سەرنج و تێبینی و را و بۆچوونەكانی خۆیان باس كرد.
نوێنەرانی رێكخراوەكانی لاوانی پێشڕەو، ئاسۆی ژنی كورد و خوێندكارانی پێشڕەو لەو سمینارەدا بەشدارییان كرد و ئەو هەوڵەیان بە هەنگاوێكی باش و گرنگ وەسف كرد و وێڕای ئەوەیكە پشتیوانی خۆیان و بە گشتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانیان لەو چەشنە كۆبوونەوانە و دروست بوونی بەرە، هاوپەیمانی و ئێتلافێكی كوردستانی دەربڕیی، لە هەمان كاتدا راشیانگەیاند كە لەمبەدوا دەبێ زووتر بۆ ئەم كۆبوونەوانە ئاگادار بكرێن و تەنانەت خۆشیان وەكوو بەشێك لە بەڕێوبەرانی ئەم چەشنە كۆبوونەوانە ئامادەبن و لە هەمان كاتیشدا هۆكاری بەشداریی نەكردنی باقی رێكخراوەكانی دیكەی سەر بە ئەحزابیان بەوە زانی كە، خۆیان لە بەڕێوەچوون و ئامادەكاریی بۆ ئەم چەشنە كۆبوونەوە، سمینار و كۆنفرانسانە بە ئامادەكار نازانن و ئامادە نین كە كەیس سازی بۆ رێكخراوێكی دیكە بكەن.
لە نیهایەتدا و پاش مشت و مڕ و باس و دیالۆگێكی تێر و تەسەل و دوای نزیك بە 4 كاتژمێر، سمینارەكە كۆتایی پێهات و ئامادەكارانی سمینارەكەش رایانگەیاند كە، لەمەوبەدوا هەوڵ دەدەین كە، هەم لایەنەكان لە ئامادەكاریی سمینارەكەدا بەشدار بكەین و هەم بە شێوەیەكی چڕ و پڕتر لەسەر ئەم بابەتانە بدوێین و تا ئەو كاتەی بەرەی كوردستانی لە كوردستانی رۆژهەڵات نەێتە ئاراوە، هەوڵەكانیان راناگرن و بەردەوام دەبن لە درێژەدان بە هەوڵ چالاكی و گرتنی كۆبوونەوە و سمیناری لەم چەشنە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.